ده‌یانه- Dhyana:
وشه‌ی (dhyana) به (دیانه) ده‌خوێنرێته‌وه، كه به مانای (التأمل) یان (Meditation- مراقبه) دێت. له كوردیدا (چاودێری) باشترین مانایه بۆ وشه‌ی دیانه، چونكه مرۆڤ له دیانه‌دا ته‌نها چاودێرێكه‌و هیچی دیكه. دیانا ئازادبوونه له حوكمی هه‌سته‌كان‌و چوونه ناخه‌وه‌یه. یۆگی له دیانه‌دا ده‌چێته (Trans cendental) و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌چێته حاڵه‌تی (سامادهی- Samadhy)یه‌وه كه له‌زانستی ده‌روونی یۆگادا به سوپه‌رئاگایی (Super Conscious) باسی لێوه كراوه، له دیانه‌دا هه‌رسێ گۆنای ساتڤیك‌و راجاس‌و تاماسیك(32) كارناكه‌ن‌و مرۆڤ لێیان ڕزگاری ده‌بێت هه‌ر بۆیه بیركردنه‌وه له دیانه‌دا نیه‌و بیركه‌وتنه‌وه‌ش كارناكات، چونكه دیانه مه‌یدانی ئه‌قڵ‌و (حافڤه) نیه، به‌ڵكو له‌وێدا (Chitta Vritti) كه هه‌ڵچوون‌و داچوونی بیر‌و هزره نامێنێت‌و مرۆڤ وه‌ك ڕووپۆشی سه‌ره‌وه‌ی ئۆقیانووسێكی هێمنی لێدێت.
دیانه لای یۆگی ڕاسته‌قینه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خوا ئه‌نجام ده‌درێت‌و له‌وێشه‌وه جۆره زانینێك به مرۆڤ ئاوێته ده‌بێت، كه پێی ده‌وترێت (زانینی كاتی یۆگا) واته ئه‌و زانینه‌ی كه له یه‌كبوونی تۆ له‌گه‌ڵ ئاگایی ڕه‌هادا ده‌ستگیر بووه. ئه‌م زانینه زانینێكی ناوه‌كی قووڵه‌و هه‌ندێ جار دركاندنی زه‌حمه‌ته. دوو جۆر له گه‌یشتن به خوا هه‌یه له ڕێگه‌ی تأمله‌وه. یه‌كه‌میان دیانه‌ی بێ شێوه‌و دووه‌میان دیانه‌ی شێوه‌دار. له دیانه‌ی بێ شێوه‌دا یۆگی مانتراو یادی په‌روه‌ردگارێكی نه‌بینراوی خاوه‌ن سیفه‌تی په‌نهان به‌كارده‌هێنێت، و له دیانه‌ی شێوه‌داردا وێنه‌و هه‌یكه‌ل‌و فۆرمه جیاجیاكانی خوا به‌كارده‌برێت، چونكه تیایدا یۆگی یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی خوا په‌رستیش ده‌كات له ڕێگه‌ی بێ فكریه‌وه، به‌ڵام باشترین جۆری دیانه وه‌ك له ئیشڤاشیا ئوپانیشاد (12-7)دا باسی كراوه دۆزینه‌وه‌ی فۆرمه له بێ فۆرمیدا له لایه‌ن یۆگیه‌وه. چه‌ند جۆرێكی زۆر ڕاهێنانی تأمل هه‌یه له یۆگادا له‌وانه:
1-دیانه ساهاجا – Dhyana Sahaja
2-كندالینی دیانه – Kundalini Dhyana
3-دیانه پویا – Dhyana Dynamic
4-دیانه‌ی دوعا – Prayar Dhyana
5-نادابره‌هما 1 و 2 Nada Brahma Dhyana
6-ماندالادیانه – Mandala Dhyana
7-ناتاراج دیانه – Nataraj Dhyana
8-دیڤاڤانی دیانه – Divavani Dhyana
9-ده‌نگی چاكراكان- Chakras Sounds
10-دیانه‌ی كریشنا – Krishna Dyana
11-دیانه T. M
ده‌توانیت له سێ ڕووه‌وه تأمل بكه‌یت: دیانه‌ی ده‌ره‌كی باهیا ئاكاشا (Bahya Akasha). دووه‌م ئانتارائاكاشا (Antara Akasha) واته دیانه‌ی ناوه‌كی‌و سێهه‌م وه‌ك باسكرا دیانه‌ی بێ مه‌به‌سته كه دۆزینه‌وه‌ی فۆرمه له بێ فۆرمیدا وه‌ك له قورئاندا باسی كراوه.
ده‌رباره‌ی دیانه زۆر وتراوه‌و منیش لێره‌دا هه‌ندێك سوودی دیانه ده‌خه‌مه ڕوو له زمانی مامۆستایانی پله‌به‌رزی یۆگاوه به‌ده‌ر له‌و سودانه‌ی خۆم له دیانه‌م بینیوه.
ئۆشۆ (Osho) ده‌ڵێت: دیانه واته ئازادبوون له ته‌واوی به‌ندو كۆته‌كان‌و په‌یوه‌ست نه‌بوونه به هیچ كه‌س‌و شتێكه‌وه(34). هه‌ر بۆیه وه‌ك (سوامی شیڤاناندا) ده‌ڵێت: دیانه شتێك نیه كه یۆگیه‌ك ئه‌وت فێر بكات تۆ خۆت ده‌بێت توانای دوورخستنه‌وه‌ی فكر‌و خه‌یاڵه‌كانت هه‌بێت(35). به دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌یاڵانه یۆگی ده‌توانێت باشتر‌و ئاسانتر هه‌ست به بوونی خوا بكات له ده‌وروبه‌ری وه‌ك مهاریشی ماهش یۆگی ده‌یوت(36).
دكتۆر راجنیش ده‌ڵێت دیانه كۆشكێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی له‌زه‌ت‌و ئارامی‌و خۆشی.. و هونه‌ری شادی‌و خۆشیه.. وه‌كو ده‌ریایه‌ك كه له قوڵاییدا بێ كۆتاییه، هه‌ركه‌سه به پێی توانای خۆی‌و ده‌ركی خۆی ده‌توانێت بۆ قوڵ، قوڵتر‌و قوڵترین خاڵی ئه‌و ده‌ریایه بڕوات‌و بابه‌تی زیاتر ببینێ‌و ده‌رك بكات.. دیانه واته جوڵه له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه.
سوامی ڤیشنو دیڤاناندا ده‌ڵێت: به‌بێ دیانه مرۆڤ ناتوانێت به كامڵی‌و فریشته‌بوونی خۆی بگات(37).

| بۆچوونه‌کان |
|
Powered by !JoomlaComment 4.0alpha3