8-سامادهی- Samadh
بابه تاهێری هه‌مه‌دانی له هۆنراوه‌یه‌كیدا كه وه‌سفی خوای تیادا كردووه‌و ده‌ڵێ:
به صحرا بنگرم صحرای تو وینم
به دریا بنگرم دریای تو وینم
به‌هر جا بنگرم كوه‌و در‌و دشت
نشان از قامت رعنای تو وینم.
له‌م هۆنراوه‌یه‌دا بابه تاهیری هه‌مه‌دان پێی وایه، كه به ڕوانینی بۆ هه‌ر لایه‌ك خوای تیادا ده‌بینێ‌و له فه‌لسه‌فه‌ی یۆگاشدا گه‌یشتن به ئیدراكی ئه‌و بیروڕایه، كه خواوه‌ند له هه‌موو جێیه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌ی، ده‌بێته باری سامادهی.
سامادهی واته فه‌نابوون له خواوه‌نددا، له بودیزمدا سامادهی به نیرڤانا ناوی هاتووه‌و ئیسلام پێی ده‌ڵێ (فنا فی الله). له قورئاندا هاتووه (فمن كان یرجوا لقا‌و ربه) واته ئه‌وه‌ی گه‌یشتن به خوای ده‌وێ. سامادهی ئه‌و باره‌یه له ئاگایی كه یۆگی تیایدا ده‌گاته خواوه‌ندو له هه‌موو جێیه‌ك ده‌یدۆزێته‌وه. له یۆگا سوترادا زۆر به ڕوونی سامادهی باسی كراوه‌و ده‌رباره‌ی وتراوه كه سامادهی په‌یوه‌ستی ته‌واوی داواكاره (یۆگی) به (خودئاگایی) خۆیه‌وه‌و گه‌شتنه به باڵاترین جۆری خود ئاگایی، كه به سوپه‌ر ئاگایی ناوده‌برێت. له سامادهیدا به هیچ جۆرێك هه‌ستی (من) بوونی نیه‌و ته‌واو یۆگی له خوادا فه‌نا ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ ئاگایی خوادا ده‌ژی. سه‌ره‌تا مرۆڤ له باری (وعی)دایه، پاشان ده‌چێته باری بێئاگایی (النوم)ه‌وه، دواتر ده‌چێته (ده‌یانه)وه كه خه‌وی بێ خه‌وه‌و ئینجا له‌وێوه داخل به سامادهی ده‌بێت.
له سامادهیدا سه‌ره‌تا یۆگی ده‌چێته باری (ویتار كاسام پراجناتا- Witar Kasamprajnata)وه پاشان كه له‌ودا ته‌واو مۆڵگه‌ی ڕاگیر كرد ده‌چێته جۆری باڵاتری سامادهیه‌وه كه به جۆری (ئاسام پراجناتا- Asam Prajnata) ناونراوه پاشان ده‌چێته باری (ڤیچاراسام پراجناتا- Vicharasam Prajnata) وه له ڤیچارا سام پراجناشه‌وه ئه‌گه‌ر یۆگی پایه‌دارتر خۆی ڕابگرێت‌و وردگه‌ری ئه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر خواوه‌ند نه‌پچڕێت به دوو باردا ده‌ڕوات. یان حه‌واڵه‌ی (ئاناندا- Ananda) كه باری په‌یبردنه به جه‌وهه‌ری گونای (ساتڤا). یاخود یۆگی ده‌چێته باری ئامیتاسامادهی كه به (ئاسمیتاسام (پراجناتا سامادهی- Asmitasamprajnatsamadhi) به‌ناوبانگه. له كۆتاییدا یۆگی ده‌گاته باڵاترین جۆری سامادهی كه پێی ده‌وترێت (نیربی جاسامادهی- Nirbijasa madhi).
له باری ویتاركا سامادهیدا یۆگی ته‌نها ئاگایی له‌سه‌ر خوا جێگیره بێ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هیچی دیكه به ئاگا بێت. به‌ڵام له‌م پله‌یه‌دا له ئاگاییدا یه‌ك (ڕه‌گه‌زی زهنی باڵا) بوونی ده‌بێت كه له پله‌ی ڤیچا راسام براجیناتادا ده‌گۆڕێته (ڕه‌گه‌زێكی ئه‌قڵی) و له (ئاناندا)دا ده‌گۆڕێته (ڕه‌گه‌زێكی خۆشی ناوه‌كی). ئه‌م گۆڕانه‌ش له ئاگاییداو له كاتی تێپه‌ڕبوون به سامادهیدا به (ڤیراماپرات یایا – Viramapratyaya) ناوده‌برێت‌و له پاش نه‌مانی ئه‌م گۆڕانه كه له‌وانه‌یه باڵاتر بڕۆیت یان بگه‌ڕێیته‌وه دواوه، له سامادهی نیربی جاسامادهیدا خۆت ده‌بینیه‌وه كه ته‌نها خوا‌و خوای تیادا ده‌بینرێت.
یۆگی له سامادهیدا له ئاگایی به‌رامبه‌ر ڕابردو و داهاتو و ئێستا به‌رخوردار ده‌بێت‌و له نه‌زانی ڕزگاری ده‌بێت. له بهاگاڤادگیتادا ده‌رباره‌ی نه‌زانه‌كان هاتووه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كو خۆی خوا ناناسن گاڵته به خوا ده‌كه‌ن. (بڕوانه فه‌صلی 9 ئایه‌تی 11)(38).
لێره‌دا ناسین به مانای ناسینی ئه‌قڵی نایه‌ت چونكه بۆ گه‌یشتن به ناسینی په‌روه‌ردگار ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری زانسته ئه‌قڵیه‌كان ببیت‌و هۆكاری یه‌كبوون بۆ یه‌كبوونی ئاگایی خۆت‌و خوا به‌كاربهێنێت‌و پاتانجالیش ده‌رباره‌ی ئه‌و هۆكاره ده‌ڵێت: هۆكاری یه‌كبوون نه‌زانیه. هه‌ر بۆیه له بهاگاڤادگیتادا وتراوه: یۆگی له پێشتر له زاهیدانی ریازه‌تكار، له پێشتر له فه‌یله‌سوف (Jnanibhyah) و له پێشتر له كه‌سانێكه كه بۆ پاداشت‌و به‌رهه‌م كارده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه ئه‌ی ئه‌رجونا (arjuna) له ته‌واوی كاته‌كاندا یۆگی به(39) (فه‌صلی 6 ئایه‌تی 46). چونكه زاهیدانی ڕیازه‌تكار ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئازاردانی له‌شه‌وه بگه‌نه خوا‌و فه‌یله‌سوفه‌كانیش له ڕێگه‌ی ئه‌قڵی سنورداری مادیه‌وه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ڕاستی بون‌و خوا كه كارێكی مه‌حاڵه‌و یۆگی ده‌یه‌وێت بێ چاوه‌ڕێی به‌رهه‌م‌و پاداشت له ڕێگه‌ی یه‌كبوونه‌وه له سامادهیدا بگاته خوا.
حافڤ ده‌ڵێت: (317)
فا‌ش می گویم‌و از گفته‌و خود دلشادم
بنده عشقم و از هر دو جهان ێ‌زادم
نیست بر لوح دلم جز الف قامت دوست
چكنم حرف دگر یاد نداد استادم(41).
لێره‌دا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی (سامادهی) له بوونی مرۆڤدا ده‌دۆزرێنه‌وه. بۆ نموونه دڵخۆشی به‌هه‌ر شتێك كه ده‌وترێت چونكه مرۆڤ ده‌گاته جۆرێك له خۆشی كه به (بره‌هماناندا- Brahmananda) ناوزه‌د كراوه، باڵاترین جۆری خۆشیه. دواتر بوونه به‌نده یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیكه‌ی یۆگی ئه‌گه‌رچی هه‌میشه له‌گه‌ڵ خوادا ژیان بكات، به‌ڵام هه‌میشه وه‌ك به‌نده‌یه‌ك ڕه‌فتار له به‌رامبه‌ر خوادا ده‌كات. پاشان به‌نده‌ییه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌شقه‌وه ده‌بێت كه به ئازادی ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ردوو جیهاندا. ئه‌م ئازادیه ئازادبوونه له (ساماسكارا- Samaskara) واته له‌دایكبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ژیاندا‌و بوونی هه‌موو زانیارییه‌كان له زاكیره‌ی فه‌ردیدا.
یۆگی به سامادهی گه‌یشتو بێجگه له (ئه‌لف)ی قامه‌تی یاره‌كه‌ی كه خواوه‌نده له‌سه‌ر دڵی هیچی دیكه نه‌نووسراوه‌و نانووسێ ته‌نانه‌ت ناوی خۆیشی، چونكه خوا سه‌ره‌تاو كۆتایی‌و ناوه‌ڕاستی شته‌كانه‌و له‌ژێر ناوی (پورشا- Purusha)دا ده‌بێته ئاگایی ڕه‌هاو له دڵی یۆگیشدا بێجگه له‌و شتێك نابێت بوونی هه‌بێت. كۆتا خاڵ كه باسی ده‌كه‌م ئه‌مه‌یه، كه حافز ده‌ڵێت: چی بكه‌م مامۆستاكه‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی فێركردم‌و شتێكی تری فێر نه‌كردووم. ئه‌و یۆگیانه‌ی ده‌گه‌ن به سامادهی له‌و بڕوایه‌دان كه ته‌نها خوا ئه‌وانی بردۆته ئه‌و باره‌وه‌و ئه‌وه به‌خششی خوایه‌و هه‌روه‌ك ساتیاناندا ساراسڤاتی (گه‌یشتو به سامادهی) ده‌ڵێت: تا به‌و باره‌دا گوزه‌ر نه‌كه‌یت له‌و خاڵه تێناگه‌یت كه خوا كاره‌كانی تۆ به‌ره‌و سامادهی ده‌بات به‌ڕێوه.
ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌یته سامادهی ئاگایی به‌رامبه‌ر برسیه‌تی‌و تونیه‌تی‌و گه‌رماو سه‌رما نامێنێت‌و ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه‌و له بوونه هاوڕێی ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشتدا په‌یدا ده‌بێت كه پێشتر ڕێگه‌ی (منگق) كه ئه‌قڵ به‌ڕێوه‌ی ده‌برد ئه‌و هاوڕێیه‌تیه‌ی له‌ناوبردبوو.
سامادهی چه‌ند ناوێكی هه‌یه له‌وانه (ئونمانی)(42) كه له ڕێگه‌ی یه‌كبوونی پراناو ئاپاناوه ده‌بێت. (شونیاشونیا)(43) واته حاڵه‌تێك كه تیایدا زه‌مان‌و شوێن‌و عله‌ت‌و مه‌علول بوونی نیه. (پارامپادا)(44) واته باڵاترین مه‌رحه‌له. ناوێكی دیكه‌ی سامادهی (ئادویتا – Advita)یه كه به مانای بێ دوانی یان یه‌كتایی دێت له نێوان ئاتمه‌ن‌و پاراماتمان. (جیڤانموكتی)(45) واته باری ئازادبوونی (چیڤه) كه ڕۆحه. هه‌روه‌ها (ساهاجاڤاستا)(46) و و (نیرانجانا)(47) و (توریا)(48) له ناوه‌كانی دیكه‌ی سامادین له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سامادیه‌وه باسیان كراوه.

| بۆچوونه‌کان |
|
Powered by !JoomlaComment 4.0alpha3