باكتی یۆگا
Bhakti Yoga
نوسینی/ سوامی شیڤاناندا ماهاراج
وەرگێرانی/ د.شكار كمال
پیاچونەوەی/ هاوبیر كامەران
1. خودا خۆشەویستیە، خۆشەویستی خودایە، خودا نیكتارە، خوداوەند پریما (ئەشق) ە.
2. باكتی Bhakti خۆشەویستی باڵایە بەرەو خودا. باكتی خۆشەویستیە بە مەبەستی خۆشویستن. كەسی شەیدا ویستی خودا و بەتەنها خودای هەیە. بەهیچ شێوەیەك لێرەدا پێشبینی خۆخۆیی ناكرێت.
3. باكتی گەورەترین هێزە لەسەر زەمین. باكتی هەڵدەقوڵێت لە یەكێك كە دڵێكی پوخت و بێ خەوشی هەبێت، باكتی رێكخەر و ئازادكەرە و دڵ پاكدەكاتەوە.
4. دڵسۆزی تۆوەكەیە. ئیمان قەدەكەیەتی. خزمەتكردنی كەسە پیرۆزەكان گەڵاكەیە. گۆڕینەوەی بیرو هەست لەگەڵا خودا میوەكەیە. (داری باكتی) .
5. باكتی دوو جۆری هەیە: یەكەم ئاپاراباكتی Apara Bhakti دڵسۆزی ڕێژەیی، دووەم پاراباكتی Para Bhakti باكتی باڵا یان خۆشەویستی باڵا. دەنگی لێدانی جەرەسێك وە شەپۆلەكانی ڕوناكی ئەمانە ئاپاراباكتین. وە لە پاراباكتی دا هیچ بەندایەتیەك و فەزیلەتێك نامێنێت. كەسی شەیدا هەڵدەمژرێتە ناو خودا.
6. لە خۆشەویستی باڵادا، كەسی شەیدا خودی خۆی بە تەواوەتی لەبیر دەكات و تەنها بیر لە خودا دەكاتەوە.
7. پاراباكتی و جنانا یەكێكن، باكتی لە كۆتایدا لەناو زانیدا تێكدەشكێت. هەردووكیان (باكتی و جنانا) دەبن بەیەك لەم كاتەدا.
8. تۆزە تۆزە باكتی گەشە دەكات، هەروەكو چۆن تۆ گەشە دەكەیت، یان گوڵێك یان دارێك لەباخێكدا گەشە دەكەن. باكتی بچێنە لە ناو باخی دڵتدا با كەمە كەمە گەشە بكات.
9. ئیمان پێویستە بۆ بەدەستهێنانی دەركی خودا. ئیمان ئەتوانێت وەكو تێكۆشەرێك كار بكات. ئیمان دەتوانێت شاخ بجوڵێنێت. ئیمان ئەتوانێت تۆ بباتە ناوی ناوەوەی ژورەكانی خوداوەند، كە لەوێ بیانوو ناوێرێ بچێتە ناوەوەی.
10. جاپا، كرتان، نوێژ كردن، خزمەت كردنی كەسانی پیرۆز، خوێندنەوەی پەرتوك دەربارەی باكتی، ئەمانە هەمویان یارمەتی ئاشق بوون دەدەن.
11. خواردنی ساتڤیك (سوك و پاك) یارمەتی ئاشق بوون دەدەن.
12. هاوڕێیەتی كردنی كەسانی شەیتانیی دژ بە دڵسۆز بوونە، واز لەم شێوە هاوێیەتیە بێنە، بچۆرە ناو سات سەنگ (دانیشتنی رۆحی) ەوە و هاورێیەتی كەسانی پیرۆز بكە.
13. نزا بكە بۆ خوداوەند و بڵێ ئەی خوداوەندی خۆشەویستی و سۆز و بەزەیی كە شایەنی پەرستنی، ئیمان و دڵسۆزیم پێ ببەخشە. ڕێگەم بدە فكرم هەتا هەتایە جێگیر ببێت بە لووتوسی قاچەكانی تۆوە. ڕێگەم بدە تۆم بەبەردەوامی بیر بێت. ڕێگەم بدە كە هەموو كاتێك گۆرانی بە شكۆبەرزی تۆوە بڵێمەوە .

وێنەی شری ڕاماكریشنا
گەورە بهاكتی یۆگی
14. ناوی خوداوەند تەنها حەشارگەتە. ناوی ئەو كۆڵەكەیە بۆت. ناوی نیكتاری ئیلاهیە. ناما Nama و نامی Nami جیاوازنین لە یەكتری.
15. ئیشتامانتڕای Om Namah Shivaya,Om Namo Narayanaya, Om Namo Bhagavate Vasudevaya دووبارە بكەرەوە بە مێشك هەندێ جاریش بە دەنگەوە كاتێك مێشك ماندوو بوو.
16. پڕاكتیكی هەر 9 ڕێگەكەی ئاشق بوون یان Nava-vidha Bhakti بكە:
1.Sarvana گۆێ گرتن لە lilas ی خوداوەند.
2. Kirtan گۆرانی وتنەوە بەناوی خوداوەندەوە.
3. Smarana بەیادهێنانەوەی خوداوەند .
4. Padasevana خزمەت كردنی خوداوەند (قاچی خوداوەند) .
5. Archana پێشكەش كردنی گوڵا.
6. Vandana خۆبەخت كردن (خۆتەرخان كردن) .
7. Dasyam خزمەت كردن بە خۆشەویستی.
8. Sakhya خۆشەویستی هاوڕێ.
9. Atmanivedana تەسلیم كردنی خود.
17. بەبەردەوامی بەخودا بڵێ: " من موڵكی تۆم، هەموو شتێ موڵكی تۆیە، تۆی هەموو شتێك دەكەیت ؛. هەست بكە كە تۆ شتێكیت (هۆكارێكیت) بەدەست خوداوە، خودا كاردەكات لەسەرمان لەڕێگەی ئەقڵ و جەستە و هەستەكانمانەوە. هەموو كارەكانت و ئەنجام و پاداشتی كارەكانت بیبەخشە بە خوداوەند. ئەمە ڕێگەیە بۆ تەسلیم كردنی خود.
18. زوو زوو Anushran خەڵوەت بكەو لەسەر شیر و میوە بژی بۆ یەك هەفتە. چاودێری مۆونا Mouna بێ دەنگی بكە، جاپا Japa و چاودێری بكە بە شێوەیەكی توندو بە تەركیزەوە.
19. بیربكەرەوە لە خودا: ئەمە گەورەترین یارمەتی دەرە بۆ زیادكردنی دڵسۆزی و مانەوەت لە تەركیزدا. گۆڵا، بخورد...هتد پێشكەش بكە بە فكر بۆ خودا.
20. وادابنێ كە: خانووەكەت پەیكەرێكە بۆ خودا، هەموو كارێكت خزمەت دەكەیت بە خودا، ئەو ڕووناكی یەی كە هەیە وەكو تیشكی ڕووناكی خودا، هەر وشەیەك كە ئەی بێژیت وەكو جاپا Japa وایە كە دووبارەی دەكەیتەوە (واتە وەكو ناوەكانی خودان)، ڕۆیشتنی ڕۆژانەت بەرەو خودا دەڕوات، ئەمە ئاسانترین ڕێگایە بۆ هاوكاری كردن لەگەڵا خودا.
21. ئەكرێت پێكان بشۆم بە ئاوی پیرۆز، ئۆه خودایا؟ گانگا هەڵەقوڵێت لەژێر پێیەكانی تۆوە، ئەكرێت دانیشتنێكت پێ ببەخشم ؟ ئەكرێت ببم بە شەپۆلی ڕووناكی بۆت؟ كە ڕۆژ و مانگ چاوەكانی تۆن! ئەكرێت گوڵەكان پێشكەشی تۆ بكەم ؟ هەرچەندە تۆی ناوەڕۆكی گوڵەكانم. ئەمە پاڕا پووجا Para Puja یە.
22. هەست بكە خودا هەیە لە هەموو شوێنێك، ئەو نیشتەجێە لەناو ژورەكانی دڵتدا، وە لەناو هەناسەكانتدا كە لە لووتەكانتەوە هاتووچۆ دەكەن، وە ئەدرەوشێتەوە لەناو چاوەكانتدا، ئەو زۆر نزیكترە لە شاخوێنبەری دڵت لە تۆوە. ئەو لە هەموو دەمووچاوێكدا ببینە.
23. كەسی باكتی تەواو: ئازادە لە شەهوەت، خۆخۆیی، منێتی، ڕق لێ بوون، خۆبەزل زانین، چاوچنۆكی. پڕە لە خاكەڕایی، بەزەیی و نەرم ونیانی، خوداوەند ئەبینێ لە هەموو بونەوەرێكدا، لەهەموو شتێكدا، ڕوانینێكی یەكسان و بیرێكی هاوسەنگی هەیە.
24. باكتی نەمر هێشتنەوە نیكتارە، مرۆڤ بۆ ناو ئیلاهییەت ئەگوێزێتەوە. وای لێدەكات كامڵا بێت، و بۆ هەتا هەتایە بەهرەمەندی دەكات لەوەی كە بمێنێتەوە لە ئارامی و خۆشیدا.
| بۆچوونهکان |
|



