كۆمەڵەی یۆگا لە كوردستان
پاش هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر و به كۆششی به‌رێزان محسن علی محمد، هاوبیر كامه‌ران، مه‌هدی ئه‌حمه‌د و سوران حسن و چه‌ند پزیشك و نوسه‌رێكی تر له 1/8/1999 یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی یۆگا له هه‌موو عێراق و كوردستان دامه‌زرا و ده‌ستی به‌كار كرد له‌ژێر ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا). ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ته‌نها ئامانجی گه‌یاندنی یۆگا بووه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری و تیۆری وا كه‌هه‌م بگونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی مه‌عریفی و سه‌رده‌می ئه‌مرۆ و هه‌م له بنه‌مای سه‌ره‌كی یۆگا و یۆگای راسته‌قینه لانه‌دات.
پاش كۆنفرانسی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه له 1/6/2008 و به ئاماده‌بوونی دادوه‌ری یاسایی و نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ئه‌ندامان و مامۆستا‌و لێپرسراوانی كۆمه‌ڵه، ناوی كۆمه‌ڵه گۆڕدرا به‌كۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا به‌ته‌واوی په‌یڕه‌و پرۆگرامی كاركردنی كۆمه‌ڵه گۆڕا تا بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر كار بكات و یۆگا بڵاو بكاته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌ن كه‌سێتی مه‌عنه‌وی خۆیه‌تی و تیایدا پرۆگرامه‌كانی هاتایۆگا ده‌وترێته‌وه‌و به‌رده‌وام خول تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه بۆ هه‌موو ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نه‌كان.
هەروەها لە 10/2/2010 لە كۆبونەوەیەكی لێپرسراوێتی كۆمەڵە و ئەندامانی ئەنجومەنی بەرێوەبردن بریاردرا بە گۆرینی ناوی كۆمەڵە لە كۆمەڵەی یۆگای گۆسوامیەوە بۆ كۆمەڵەی یۆگا لە كوردستان.