په‌یره‌و پرۆگرامی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی یۆگا لە كوردستان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ناو‌و پێناسه‌ی كۆمه‌ڵه:-
1. ناوی كۆمه‌ڵه: كۆمه‌ڵه‌ی یۆگا لە كوردستان
2. پێناسه‌ی كۆمه‌ڵه: كۆمه‌ڵه‌ی یۆگا لە كوردستان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی پیشه‌یی قازانج نه‌ویسته و خاوه‌نی كه‌سێتی مه‌عنه‌وه‌یه، تێده‌كۆشێت له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی یۆگا له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی خوازیارانی یۆگا له ڕوی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و رۆحیه‌وه بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌ئاگا .
3. باره‌گای كۆمه‌ڵه : كوردستانی عێراق/ شاری سلێمانی /گه‌ڕه‌كی سلێمانی تازه . كۆمه‌ڵه ده‌توانێت له‌داهاتوودا لق له‌شارو شارۆچكه‌كانی تری كوردستان و عێراق بكاته‌وه .
مادده‌ی دووه‌م:
ئامانجی كۆمه‌ڵه :-
1. ئامانجی كۆمه‌ڵه بریتیه له بڵاوكردنه‌وه‌ی یۆگا به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری و پراكتیكی .
2. كۆمه‌ڵه له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی یۆگاو گرتنی كۆر‌و سیمینار‌و كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌رو بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه و كتێبه‌وه هه‌ڵده‌سێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی یۆگا.
3. ئامانجی كۆمه‌ڵه له بڵاوكردنه‌وه‌ی یۆگا گه‌یاندنی ئه‌و رێگه پڕبایه‌خه‌یه به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی یۆگاوه یارمه‌تی باشتر بوونی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و رۆحی گه‌نجان و كه‌سانی خوازیار بدات تا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بێته ئاراوه.
مادده‌ی سێیه‌م :-
مه‌رجه‌كانی بوونه ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌دا:
1. ره‌وشتی به‌رز بێت .
2. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه رازی بن له‌سه‌ر به ئه‌ندام بوونی.
3. ده‌بێت پێش بوونه ئه‌ندام فێرخواز بوبێت له كۆمه‌ڵه‌دا.
4. خۆی ڕه‌زامه‌ندو داواكاربێت و به‌لێننامه‌ی تایبه‌تی ئه‌ندامێتی پر بكاته‌وه.
5. له‌لایه‌ن یاساوه داوانه‌كرابێت.
6. هه‌وڵبدات بۆ گه‌یاندنی پرۆگرامه‌كانی یۆگای گۆسوامی .
7. ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت وخاوه‌نی لێهاتوویی یاسیی بێت.
مادده‌ی چواره‌م:-
له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی:
هه‌ر ئه‌ندامێك ئه‌ندامێتی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌كێك یان دوان له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ ده‌ربكه‌وێت:
1. ئه‌نجامدانی كاری بایاسایی به‌پێ یاسای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و بڕگه‌كانی یاسای كۆمه‌ڵه.
2. رازی نه‌بوونی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن له‌سه‌ر به ئه‌ندامێتی مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌بوونی بیانوی شیاو .
3. پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌ندام له‌ئه‌ندام بوونی خۆی له رێگه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ره‌سمیه‌وه.
4. هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی ناو‌و جه‌وهه‌ری یۆگا بۆ كاری نادروست و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی.
مادده‌ی پێنجه‌م:-
گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندام:
ئه‌ندام ده‌توانێت بگه‌رێته‌وه ناو كۆمه‌ڵه ئه‌گه‌ر خۆی داواكاربێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كارێكی نایاسای كردبێت ده‌بێت باجی كاره‌كه‌ی دابێت(واته سزای خۆی له‌یاسا وه‌رگرتبێت) و به‌لێن بدات پابه‌ندی برگه‌و مادده‌كانی یاسای هه‌رێم و عێراق و مادده‌كانی په‌یره‌وی كۆمه‌ڵ بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:-
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵه:
1. كۆمه‌ڵه ئازاده له دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆ‌و په‌یمانگا و رێكخراوه حكومی و ناحكومیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چ له‌ناوه‌وه‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌ژێر روناكی یاسادا‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌نددار.
2. كۆمه‌ڵه ده‌توانێ مامۆستای یۆگاو كه‌سانی شاره‌زا و ئه‌كادیمی و هونه‌ری له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان بانگهێشت بكات بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌و پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری پێویست له كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆری زانستی و گۆرینه‌وه‌ی كارامه‌یی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
3. كۆمه‌ڵه ده‌توانێ له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان خولی یۆگا بكاته‌وه‌و هۆڵی راهێنان دابمه‌زرێنێت.
4. دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای كاری رێكخراوه‌یی ده‌بێت، هاوشانی پاراستنی كارامه‌یی تاكی كوردی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:-
داهاتی كۆمه‌ڵه:
داهاتی كۆمه‌ڵه له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێت:
1. هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یان ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی .
2. داهاتی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه .
3. كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و خێرخواز .
4. ئه‌و پرۆژانه‌ی كه كۆمه‌ڵه ده‌یانخاته گه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانی داهاتی كۆمه‌ڵه .
5. كاره داراییه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری داراییه‌وه ووردبینی ده‌كرێت .
مادده‌ی هه‌شته‌م:-
به‌رێوبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه:
1. ئیداره‌ی كۆمه‌ڵه پێكدێت له لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن و چوار به‌شی دارایی و راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی و كارگێری.
2. ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن سێ كه‌س یان زیاتر پێكی دێن.
3. جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه بریتی ده‌بێت له یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه خۆی دیاری ده‌كات .
4. هه‌ربه‌شێكی ئیداره خاوه‌نی به‌رێوبه‌ری تایبه‌تی خۆیه‌تی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌وه له‌هه‌ڵبژاردندا دیاری ده‌كرێت.
5. ده‌بێت هه‌ریه‌ك له‌به‌شه‌كان خاوه‌نی ئه‌رشیفی تایبه‌تی خۆیان بن.
6. دارایی به‌شه‌كان له‌لایه‌ن لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌و به‌شی داراییه‌وه سه‌رف ده‌كرێت.
7. سه‌رفكردنی بری تێچونه‌كان ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌بێت.
8. هه‌ركه‌سێك له‌ئه‌ندامانی برواپێكراوو پێشكه‌وتوی كۆمه‌ڵه بۆی هه‌یه ببێته لێپرسراو، له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز، ئه‌ویش له‌رێگه هه‌ڵبژاردنه‌وه .
مادده‌ی نویه‌م:-
تۆماره‌كانی كۆمه‌ڵه:
1. ئه‌ندامه‌كان:
له‌م تۆماره‌دا زانیاری ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێت .
2. بریاره‌كان:
له‌م تۆماره‌دا سه‌رجه‌می بریارو پێشنیاره‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێت .
3. دارایی:
سه‌رجه‌می داهات و خه‌رجیه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌م تۆماره‌دا تۆمار ده‌كرێت.
4. تۆماری كه‌ل و په‌ل:
سه‌رجه‌می كه‌ل و په‌لی گواستراوه‌و نه‌گواستراوه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێت.
5. هه‌ر تۆمارێكی تر كه كۆمه‌ڵه به پێویستی بزانێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:-
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه:
1. به‌كۆی ده‌نگی 2/3 ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن یان كۆنگره.
2. بریاری دادگا.
به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه داهاتی كۆمه‌ڵه‌و كه‌ل و په‌ل و ئیداره‌و هۆڵی راهێنان ، راسته‌وخۆ ده‌درێته رێكخراوێكی یان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئامانج یان به‌شێك له‌ئامانجه‌كانی بگونجێت له‌گه‌ڵ ئامانجی كۆمه‌ڵه یان ده‌بێت بخرێته دام و دزگا حكومیه‌كانه‌وه.
مادده‌ی یانزه‌یه‌م:-
كۆنگره‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی:
1. دوو ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه ئه‌نجام ده‌درێت، خۆ ئه‌گه‌ر سێ له‌سه‌ر چواری زیاتری ئه‌ندامان ویستی مانه‌وه‌ی لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌یان هه‌بوو ئه‌وا پێویست به‌هه‌ڵبژاردنی لێپرسراو ناكات.
2. هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی ده‌نگدانی دیموكراسی ده‌بێت به‌ئاماده‌بوونی یاسایی دادگاكانی هه‌رێم .
3. هه‌ردوو ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت جا له‌ناو كۆنفرانسدا یان له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنفرانس .
مادده‌ی دوانزه‌یه‌م:-
ئه‌حكامی كۆتایی:
1. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن كه‌نابێت له سێ كه‌س كه‌متر بن ده‌توانن له‌رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه لێپرسراوانی به‌شه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی دیاری بكه‌ن.
2. پاش له‌ده‌ستدانی لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵه له‌هه‌ڵبژاردنداو هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی دیكه له‌بری لێپرسراوی پێشوو ، ئه‌وا لێپرسراوی پێشوو بۆی نیه داوای ئه‌و ئیمتیازاتان بكات كه پێشتر هه‌یبوه.
3. هییچ یه‌ك له‌ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بۆیان نیه داوای ئیمتیازی تایبه‌تی بكه‌ن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یان كردوه ، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئیمتیازی ئیداری پێویسته له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كار بكات .
4.
5. هه‌موو ئه‌ندامان بۆیان هه‌یه پێش ته‌واو بوونی كۆنفرانس یان هه‌ڵبژاردن ره‌خنه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن بكه‌نه‌وه.
6. ده‌بێت داهاتی كۆمه‌ڵه له‌رێگه‌یه‌كی شه‌رعیه‌وه ده‌ست بكه‌وێت ، واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت بازرگانی به‌یۆگاوه بكرێت و یۆگا به‌كاربهێنرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان و داهات.
7. ده‌بێت داهاتی كۆمه‌ڵه سه‌رفی كار‌و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه بكرێت و كه‌س بۆی نیه ئه‌م داهاته له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاربهێنێت.
8. خه‌رجكردنی داهات ده‌بێت به‌ره‌زامه‌ندی لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌و لێپرسراوی به‌شی دارایی بێت.
9. مامۆستای به‌شه‌كان و به‌رێوبه‌ری به‌شه ئیداریه‌كان خاوه‌نی پاداشتی دارایی دیاریكراوی تایبه‌تی خۆیان ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵ و ماندووبونی به‌رده‌وامیاندا.
مادده‌ی سیانزه‌یه‌م:-
هه‌ر به‌ندێك له‌م په‌یره‌وه‌دا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كرابوو ئه‌وا ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ یاسا‌و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵه‌كان .
ل. ئه‌ندامان و دامه‌زرێنه‌ران و مامۆستا‌و لێپرسراوانی
كۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی
1/6/2008
وێنه‌یه‌ك بۆ /
- ئه‌رشیفی كۆمه‌ڵه
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ .
- پارێزگای سلێمانی .
- به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی .
- داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان.

| بۆچوونه‌کان |
|
Powered by !JoomlaComment 4.0alpha3