Click on the slide!

چەند وتەیەكی پاراماهانسا ساتیاناندا ساراسڤاتی

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی عیرفانی

كتێبی/ ڕێگەی یۆگانوسینی/برزۆ قادریوەرگێڕانی/ هاوبیر كامەران، د.محمد احمد1. رێگەی من لەسەر رێگەی موڕادی مەعنەوی (شری شانكارا چاریا)ی ڕاگیرە ، كە ئاینی…

زیاتر...
Click on the slide!

گەمەی خەت

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی فه‌لسه‌فی

نوسینی/ هاوبیر كامەران حمە امینكاتێ بەسەر زەویدا ئەڕۆیت و لە كوردستانەوە ئەچیتە عەرەبستان، لە ئیرانەوە ئەچیتە توركیا و لە توركیاوە…

زیاتر...
Click on the slide!

كايفاليا ئوبانيشاد

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> نوێترین بابه‌ته‌کان

پەیوەندی لە دیدی (ئۆشۆ)وە

برزو قادری (سوامی مادهاڤاناندا) و/ د. محمد احمدپ/ هاوبیر كامەرانئوپانیشادەكان    ئوپانیشادەكان كۆمەڵێك لە ئامۆژگاری و ڕاهێنانی فەلسەفی و عیرفانی بینەران…

زیاتر...

نوێترین بابه‌ت

ئه‌وانه‌ی خوا له‌ناو دڵیاندا ده‌دۆزنه‌وه‌ له‌ په‌رستگاكانیشدا ده‌یدۆزنه‌وه‌،

وه‌لی ئه‌وانه‌ی له‌ ناو دڵًیاندا په‌ی به‌ یه‌زدان نابه‌ن ،

نه‌ له‌ شوێنی په‌رستندا و نه‌ له‌ هیچ جێگه‌یه‌كی تردا نایدۆزنه‌وه‌.

Ramakrishna

سه‌ره‌تا ڤیدا زانسته‌کانی ڤیدا

زانسته‌کانی ڤیدا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن پ‌د‌ف

زانستەكانی ڤیدا
وەك وتمان ڤیدا لەگەڵ ئەوەدا كە تێكستێكی ئاینیە ، بەڵام لەڕوی زانستی و فەلسەفیەوە خاوەنی گرنگیەكی زۆر تایبەتیە بەشێوەیەك ئەمرۆ هەم لەناوەندە فكریەكان و هەم لەناوەندە زانستیەكاندا زانایانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردوەو توانیویەتی لەزانكۆو پەیمانگا زانستی و فەلسەفیەكاندا جێی خۆی بكاتەوە. بەنمونە  پرۆفیسۆر (شری شیام سوندار گۆسوامی) و پرۆفیسۆر (وین كیلبەر)و پرۆفیسۆر (گیۆرگ فیورشتاین)و (دكتۆر چاراك) و (دیڤید فڕاولی) و (سوامی كریشناناندا)و (سوامی چیداناندا ساراسواتی)و (پاراماهانزا نیرانجاناناندا ساراسڤاتی) و (دكتۆر بریهاسپاتی دیڤاتریگۆنا) و (دكتۆر بالراج ماهاریشی)و (دكتۆر جایا ڕامانوجا ڕاجو)و (ڕیچارد ئاڤیرباخ)  و (دكتۆر ستیوارت ڕۆتێنبەرگ) و (تۆنی نادیر) و (دكتۆر باری چاڕلز) و بەدەیان و سەدانی دیكەش لەو كەسانە بوون كەلەڕوی زانستی و فەلسەفیەوە پەرەیان بەزانستە ڤیداییەكاندا، هەروەها (ماهاریشی ماهش یۆگی-Maharishi Mahish Yogi) یەكێك بوو لەوانەی كە زانستە ڤیداییەكانی لە ئەمریكاو ڕۆژئاوا بڵاوكردەوەو توانی بەشێوەیەكی بەربڵاو پەرە بەزانستی نێو ڤیداكان بدات. زانكۆی یۆگای بیهار كەلەسە دەستی هەردوو یۆگی گەورە سوامی ساتیاناندا ماهاراج و پاراماهانزا نیرانجاناناندا دامەزرا لەهیند، و زانكۆی ماهاریشی (University Maharishi) لە ئەمریكا توانیویانە تاڕادەیەك زانستە ڤیداییەكان زیندوو بكەنەوەو لەگەڵ زانستی هاوچەرخدا یەكی بخەنەوە .
   بەپێی لێكۆڵینەوەی داناو ڕیشی و پاندیتە هیندۆسەكان زانستەكانی ڤیدا دابەش دەبنە سەر شەش بەشی گرنگ ئەوانیش یۆگاو ئایورڤیداو جیۆتیش و گاندارڤاو ستاپاتیاو دهانورڤیدان كە هەریەك لەلایەنی خۆیەوە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ بڕینی مەقامە ڕۆحانیەكان و سەركەوتن بەسەر كەمو كورتیەكانی ژیانداو رۆشتن بەرەو كەماڵ و بەجێهێشتنی ئەو مرۆڤە ڕەقەی كە پەیوەندی بەسروشتەكەی خۆیەوە نەماوەو نامۆیە بەخۆیی و هەقیقەتی خۆی ...
1.یۆگا . زانستی یەكبوون لەگەڵ هێزی باڵا.
2.ئایورڤیدا. زانستی هاوسەنگی جەستەیی و وزەی لەش.
3.جیۆتیش. ئەستێرەناسی ڤیدایی.
4.گاندارڤا. زانستی مۆسیقا.
5. ستاپاتیا. زانستی هەندەسە و بیناسازی ڤیدایی.
6.دهانورڤیدا. زانستی بەرگری و تیرەندازی.
   
    هەندێكی دیكەش لەلێكۆڵەرەوان پێیان وایە زانستە ڤیداییە ناسەرەكیەكان چوارن و بە ئوپاڤیدا (Upa Veda) ناوی دەبەن ، ئەمانە ئەو كەسانەن كە زیاتر لەڕویەكی كۆمەڵایەتی و مرۆییەوە سەیری بابەتەكە دەكەن، بەڕای ئەم فەیلەسوفانە ئوپاڤیدا ئەم زانستانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
1. ئایورڤیدا .
2. دهانورڤیدا .
3.گاندارڤاڤیدا .
4.ئارتا شاستراArthasastra  واتە زانستی بەڕێوەبردن و درووست كردنی دەوڵەت كە یاسا ڕۆحانیەكانی مانوو (Manu)ش لەخۆ دەگرێت . یاساكانی مانوو ئەو یاسایانەن كە باسی شەریعەت و كارما دەكەن و چینەكانی كۆمەڵگەش دابەش دەكەنە سەر چوار كاستی
1.بڕەهمی (Brahmi).
2.كشاتری (Kshatrya).
3.ڤایشیاڤا (Vaishyava).
4.شودرا (Shudra).
    ئەمە لەلایەك و لەلایەكی دیكەشەوە زۆرینەی پاندیت و دانا هیندیەكان باس لە ڤیدانگا (Vidanga)  دەكەن كە كۆمەڵێك زانستن بۆ تێگەیشتن لە ڤیداكان .
   زانستەكانی ڤیدانگا زۆر پێویستن بۆ یارمەتیدانی تێگەیشتن لە ئوپاڤیدا كەلە سەرەوە باسكرا. زانستەكانی ڤیدانگا دابەش دەكرێنە سەر شەش  بەش  ئەوانیش شیكشا، چاندا، ڤیاكارانا، نیرۆكتا، جیۆتیشا و كالپا . 
1.شیكشا(Shiksha): زانستی فۆنەتیكە. لەم زانستەدا مورید فێردەكرێت بتوانێت بەسانسكرێتی كەزمانی سەرەكی و بنچینەیی ڤیداكانە ڤیدا بخوێنێتەوەو خەڵكی فێر بكات، شیكشا هاوشێوەی زانستی تەجویدە لە زانستی ئیسلامیدا .
2.چاندا(Chanda): زانستی كێش و سەروا یاخود عروز. پاش ئەوەی فێرخواز فێربوو بەتەواوی ڤیداكان بخوێنێتەوە ، ئەوكات دەست دەداتە فێربوونی تەواوی كێش و سەروا مۆسیقیەكان تابتوانێت خوێندنەوەكە بە شێوەیەكی مۆسیقی بڕوات بەڕێوەو زۆر لەموریدەكان لێرەدا فێری لێدانی  ئامێرێكی مۆسیقی دەبن.
3.ڤیاكارانا(Vyakarana): زانستی دەستووری زمان . ئەم یاسایانە هەوڵەدەن وشەی گونجاو بەپێی یاسای گونجاو لەشوێنی گونجاودا دابنێن، هەرچەند وشە زۆر لەوە گەورەترە كە بتوانرێت بەیاسا كۆنتڕۆڵ بكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڤیداكان هەوڵەدەن پیتە تاك و دووانی و سیانیەكان و هتد.. بەڕێكو پێكی بگونجێنن تا بەكورتترین وشەو ڕستە مانایەكی زۆرو چڕ بدات. دەستوری زمان لە ئاینی هیندۆیزمدا زۆر پیرۆزەو لەزۆر شوێنی ئوپانیشادەكاندا باسی ئەوە كراوە كە خودا وشەیە و وشە خودایە .
4.نیرۆكتا(Nirukta): زانستی لێكدانەوەی وشە ئالۆزەكانی ڤیدا. لەبەر ئاڵۆزی زانستی ڤیاكاراناو قوڵی ئەو بابەتانەی كە ڤیداكان دەربارەیان دەدوێن وەك مەسەلەی ڕۆح و خوداو گیان و هەناسەو بوون ، زۆر زەحمەتە بتوانین هەروا بەخوێندنەوەی ڤیدا بزانین چی دەڵێت. هەربۆیە ئەو كەسانەی بە دیراسەو لێكۆڵینەوەی دەیان ساڵە یاخود لە پاڵ گورودا ژیاون و دەزانن مانای ئەو وشانە چین كە گرانە باسكردنیان هەروا بەخێرایی ، ئەوكەسانە دەبنە هۆكارێك بۆ لێكدانەوەی ئەو وشانە و ئەمەش پێی دەوترێت  نیرۆكتا.
5.جیۆتیشا(Jyotisha): زانستی ئەستێرەناسی . كاتێك زانیمان چۆن ڤیداكان بخوێنینەوەو بەتەواوی تێی گەیشتین ئەوا كاردێتە سەر جێبەجێكردنی مەتالیبەكانی ناو ڤیدا . لێرەوە جیۆتیش واتە زانستی ئەستێرەناسی ڤیدایی دێت و كات و شوێنی گونجاو بۆ ئێمە دیاری دەكات تا باشترین سود لەو مانتراو سلۆكایانە وەربگرین كە دەیانڵێینەو كاریان پێ دەكەین .
6.كالپا(Kalpa): زانستی بنەبڕكردنی ئازار لەرێگەی یۆگاو ئایورڤیداوە ، یاخود وەك پاندیتەكان دەڵێن لەڕێگەی ئادابی مەراسیمی مەزهەبی و سلوكە ڤیداییەكانەوە. ئێستاش كاتی ئەوەیە فێرخوازی ڤیدایی لەشوێن و كاتی گونجاودا كار بەو فەلسەفەو زانینە بكات كە هەڵگریەتی و ئەو زانستەش یۆگا و ئایورڤیدایە و دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی ئەو لەكۆت و بەندەكانی بوون و كارماو لە دایكبوونەوەی دووبارە كە مەبەستی سەرەكی ڤیداكانە . لێرەدا ڤیدا سێهەم ئەركی فەلسەفی خۆی كە گەیشتنە بە مەبەست ئەنجام دەدات تا فەلسەفەكە تەنها جۆرێك لە نەزەریەو عەمەل كردن نەبێت .
   
     كەواتە لەسەرەتادا بەپێی ئەم نەخشەیەی سەرەوە پیویستمان بە تێگەیشتنی ناوەڕۆكی ڤیداكانە وەك نەزەریە و پاشانیش پێویستمان بە دیاریكردنی گرفتەكان هەیە لەڕێگەی جیۆتیشەوەو دواتر لەڕێگەی یۆگا و ئایورڤیداوە چارەسەری گرفتەكان دەكەین و دەچینە بواری كردارەوە و ئەمەش بۆ فێرخوازی ڤیدایی بەچەندان ساڵ كاتی دەوێت تا دەیگەیەنێتە مەعریفەیەكی وەها كە لەناوەوە مەعریفەی ئیلاهی خۆی دەردەكەوێت و كەسەكە ڕوناك دەبێتەوە بە نوری هەقیقەت . ئەو هەقیقەتەی كە هەموو زانین و كەماڵ و تەواویەك، هەموو خۆشی و سرورو كرانەوەیەك، هەموو هێزو تواناو بێدەنگیەك لەودایە نەك لە غیابی ئەودا.

بۆچوونه‌کان
بۆچوونی نوێ بنوسه‌
ناو:
پۆستی ئه‌لکترۆنی:
 
ناونیشان:
UBB كود:
[b] [i] [u] [url] [quote] [code] [img] 
 
 
:angry::0:confused::cheer:B):evil::silly::dry::lol::kiss::D:pinch:
:(:shock::X:side::):P:unsure::woohoo::huh::whistle:;):s
:!::?::idea::arrow:
 
تکایه‌ کۆدی دڵنیابوون بنوسه‌ له‌نێو خانه‌ی ته‌نیشتی.

!joomlacomment 4.0 Copyright (C) 2009 Compojoom.com . All rights reserved."

دواهەمین نوێکراوە ( یەک شەممە, 24 کانونی دووەم 2010 10:25 )