Click on the slide!

چەند وتەیەكی پاراماهانسا ساتیاناندا ساراسڤاتی

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی عیرفانی

كتێبی/ ڕێگەی یۆگانوسینی/برزۆ قادریوەرگێڕانی/ هاوبیر كامەران، د.محمد احمد1. رێگەی من لەسەر رێگەی موڕادی مەعنەوی (شری شانكارا چاریا)ی ڕاگیرە ، كە ئاینی…

زیاتر...
Click on the slide!

گەمەی خەت

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی فه‌لسه‌فی

نوسینی/ هاوبیر كامەران حمە امینكاتێ بەسەر زەویدا ئەڕۆیت و لە كوردستانەوە ئەچیتە عەرەبستان، لە ئیرانەوە ئەچیتە توركیا و لە توركیاوە…

زیاتر...
Click on the slide!

كايفاليا ئوبانيشاد

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> نوێترین بابه‌ته‌کان

پەیوەندی لە دیدی (ئۆشۆ)وە

برزو قادری (سوامی مادهاڤاناندا) و/ د. محمد احمدپ/ هاوبیر كامەرانئوپانیشادەكان    ئوپانیشادەكان كۆمەڵێك لە ئامۆژگاری و ڕاهێنانی فەلسەفی و عیرفانی بینەران…

زیاتر...

نوێترین بابه‌ت

هه‌ر كه‌ ئیگۆی خۆتت ملكه‌چ كرد بۆ ڕاستی باڵا،

 تۆ گه‌شتوویت به‌ سه‌ركه‌وتن و ڕوناكبوونه‌وه‌ی ڕۆحی.

Swami Rama

سه‌ره‌تا ڤیدا سانکهیا

سانکهیا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن پ‌د‌ف

سانكهیا و بوون لەروانگەی سانكهیاوە


وشەی سانكها یەكێكە لەناوەكانی شیڤاو شیڤاش لە ئاتەرڤەڤیدادا بەئاگایی گشتی ناوزەدكراوە. هەروەها سانكهیا بەمانای ژمارەی تاك و كۆ دێت و ئەم ناوەشی لەسەر ئەو بنچینەیەوە پێ بڕاوە كە سانكهیا لەڕێگەی ژماردنی ڕەگەزەكانەوە ئێمە بە ئاتمان واتە ڕۆحی باڵای مرۆڤ ئاشنا دەكات و پێی وایە بوون لە25 ڕەگەز پێكهاتوەو سەرچاوەی هەموو ئەمانەش ئاگایی ڕەها (پوروشا) یە .
    شری كاپیلا  كە هەندێ پێیان وایە هاوسەردەمی گۆتامابودا بووە و هەندێكی دیكە مێژوەكەی دەبەنەوە پێش پەیدابوونی بودا ، دامەزرێنەرو نوسەرەوەی سانكهیادارشانەو لەنوسراوی (سانكیا كاریكا) دا بەوردی باسی بوون و سێ ڕەنجەكەو ڕێگەكانی ئازادبوون لەو ڕەنج و ئازارانە دەكات تا مرۆڤ بتوانێت بگاتەوە بەئاگایی گشتی و ئازادی ڕەها.
   من دەمەوێت ڕاستەخۆ بچمە سەرباسی سانكهیا دەربارەی بوون و چۆنیەتی پێكهاتن ، لەبەرئەوەی ئێمە بزانین مەبەست چیە كاتێك باسی ڕۆح دەكەین و مەبەستمان لەپڕاناو پڕاكریتی و شاكتی و ماهات و ئەو زاراوانەی دیكە چیە كەبەزۆری لەبابەتی یۆگا و ئایورڤیداداو سانكهیاو بەگشتی لە زانستە ڤیداییەكاندا دێنە بەردەممان و پێوستمان دەبێت بزانین چۆن بەرەو ڕویان ببینەوەو بەتەواوی لەفەلسەفەكە تێبگەین، لەبەرئەوەی ئێمە باسی ئازادبوون (موكشا) دەكەین و دەشبێت بزانین ئازادبوون لەچی و بەرەو چی، كەلەم پێناوەدا فەلسەفەی سانكهیا بەتەواوی یارمەتیدەرمانە .
   سانكهیا چەندان سەدە لە پێش زانستەوەیە ، تەنانەت ئەو تیۆرانەی لەناو سانكهیادا كە پێشتر زانست دژیان دەوەستا ئەمرۆ پاڵپشتی دەكات. سانكهیا باس لەوە دەكات كە هەموو بوونەوەر یەكسانن، هەموو بوونەوەر تێكەڵن ، هەموو بوونەوەر یەك سەرچاوەو یەك مەبەستیان هەیە . زانستی فیزیا كە بەنیوتن و ئەنیشتاین ڕازاوەتەوە تەنها بەتیۆریەكانی ئەوانەوە خۆی گیرۆدە نەكردوو هەنگاوی زیاتری نا.  ئەلبێرت ئەنیشتاین   و ناتان ڕۆسین و بۆریس پۆدۆلسكی و دەیڤد بۆهم  بەتەواوی لەگەڵ ئەوەدابوون كە تیۆری كوانتۆم (Quantum Theory) ڕاستەو جهان پێكهاتووە لەیەك یەكەی جیانەكراوە. پاش ئەوەی لەساڵی 1964 (جۆن ئێس) باسی ئەم تیۆرەی كرد، لەساڵی 1972 (بێڵ) هاتوو بەتەواوی ئەم نەزەریەی سەلماند كە پێی دەوترێت تیۆری كوانتۆم . تیۆری كوانتۆم پێی وایە بونەوەر یەك پارچەیەو لەیەك سەرچاوەوە هاتووە .  هەروەها پێی وایە ئاگایی كەونی  و ئاگایی مرۆیی  یەك ئاگایین و هەر زانیاریەك لەهەر شوێنێك هەبێت لەناو مرۆڤیشدا دەدۆزرێتەوە . (جاك سارفاتی) سەلماندی كە زانیاریەكان بەدەوام لە هاتوچۆدان لەناو كەوندا بەبێ ئەوەی پێویستیان بەمەوداو كات و هێز هەبێ بۆ گواستنەوە. وەنەبێت تەنها ئەوان بڕوایان بەم تیۆرە هەبوبێت بەڵكو پرۆفیسۆر (هێنری ستاپ)و (بێرنارد دیسپاگنات)و (هێربێرت نیس) بڕوایان بەم تیۆریە هەبوەو بەزانستی كاریان لەسەركردوە . (هێربیرت نیس) دەڵێت: " ئێمە وەحدانیەتی كەونمان سەلماند" .


بوون لە دیدگای سانكهیاوە
    سەرەتا پێش ئەوەی باس لە دروستبوونی بوون بكەین لە سانكهیادا پێویستە ئەوە بزانین كە هەموو بوون دەركەوتەی خواوەندە. لە تێكستە ڤیدایی و سانسكرێتیەكاندا خواوەند بە دووجۆر وەسف كراوەو وتراوە كە ئەو هەم (ساگونا بڕەهمەن)ەو  هەم (نیرگونا بڕەهمەن)ە  .
   ساگونا(Saguna) واتە جۆر یاخود (Qualities)و بڕەهمەن (Brahamn) واتە خواوەند . ماناكە پێكەوە دەبێتە خوا لەسیفەتی جۆرێتیدا . واتە كاتێك خوا بەناوو سیفەت و تایبەتمەندێتی و جۆرێتی دەردەكەوێت پێی دەوترێت ساگونابڕەهمەن و ئێمە هەمووان دەركەوتەی ئەو بڕەهمەنەین .
   سوامی مادهاڤاناندا (برزۆ قادری) دەڵێت: " هەموو بوون شتێك نیە بێجگە لەدەركەوتەی بڕەهمەن" . هەروەها لە شوێنێكی دیكەدا دەڵێت: "بڕەهمەن باڵاترین سەرچاوەی بوون و ئاگایی یەكەمی پاكی جیهانیە" . لە (پەنكهوت كەیڤالیا ئوپانیشاد)   داهاتووە:
"هەم ئەوە بڕەهما  ،
هەم ئەوە ماهادێڤا  ،
هەم ئەوە باقی ،
هەم ئەوە ڤیشنۆ،
هەم ئەوە پڕانا  ،
هەم ئەوە زەمان ،
هەم ئەوە ئاگر ،
هەم ئەوە مانگ ،
هەم ئەوە هەرچی دەبێت و
هەم ئەوە هەرچی كە دەبێت ببێت و
هەم ئەوە (هەمیشە) ،
هەركەسێك ئەو بناسێت لەناو ناچێت و
دەگات بەئازادی "
هەروەها كریشنا لە گیتادا دەڵێت :
" ئەسڵی هەموو شتێ منم و پەیدابوون هەموو لە منەوە بووە"  .
  
نیر (Nir) لەزمانی سانسكرێتیدا بەمانای (نە) بەكاردێت، گۆنا (Guna) بە هەرسێ ڕەگەزی ڕوناكی (ساتڤیك) و لێڵی (ڕاجاس) و تاریكی (تاماس) دەوترێت كە لەبەرزونزمی ئەوان بوون دروست بووە، بڕەهمەنیش بەمانای خواوەند دێت . كەواتە نیرگونابڕەهمەن واتە بوونی بێ جۆرێتی بڕەهمەن ، یان بوونی ڕەهای بڕەهمەن كە ناكەوێتە ژێر هیچ وێنەو ناوێكەوە . هەركاتیش بڕەهمەن لەژێر ناو(ناما)و وێنە (ڕوپا) دەرچوو، ئەوە پێی دەوترێت بڕەهمەنی موتڵەق (The Absolute Without Qualities) .
    كاتێك سانكهیا باس لەوە دەكات كە بوونەوەر لەخواوەندەوە هاتووەو قسە لەسەر ئەم پەیدابوونە دەكات ، ئەوە تەنها دەیەوێت قسە لەسەر ساگونابڕەهمەن بكات . هیچكام لە تێكستە ڤیداییەكان باسیان لە نیرگونابڕەهمەن نەكردووە چونكە ناتوانرێت ئەو كارە بكرێت و بە وشەی ناڕەها باس لە ڕەها بكرێت. لە بهاگاڤادگیتادا هاتووە: "نەفریشتەكانی ئاسمانەكان دەتوانن ڕێگە بەجەوهەری زاتی من بەرن و نە دانا گەورەكانیش، چونكە فریشتەو داناكان هەموویان لەمن پەیدابوون "   واتە باسی ئێمە لەسەر ئەوە نیە خوا چیەو چۆن هەیە ، بەڵكو لەسەر ئەوەیە كە چۆن ئێمە لە خواوە هەین و هاتوین و دەركەوتوین . ئێستا زانیمان كە بڕەهمەن بە دوو شێواز باسكراوە یەكەمیان خودایەك كە هەموو شتەكان و كەپرەت و جۆراوجۆریەكان لەوەوە هاتوون و دووەمیان خودایەك كە تەنهاو ڕەهاو بێبەریە لەهەموو وێنەو ڕەنگەكان.   
   بهاگاڤادگیتا یەكێكە لەسەرچاوە زۆر گرنگ و بەپێزەكانی فەلسەفەی سانكهیاو بەشی دووەمی ئەم تێكستە بەناوی مەكتەبی سانكهیاوەیە.  شری كریشنا لەم نێوەندەدا لەڕێگەی باسكردنی سانكهیاوە دەیەوێت لە موریدە دلسۆزەكەی بگەیەنێت كە جیهان چیەو چۆن دەتوانێت ئازادبێت لێی .
   شری كریشنا لە بهاگاڤادگیتادا دەڵێت :
" هیچ كات نەبووە من نەبووبم یان تۆ نەبووبیت یان ئەم پادشایانە نەبووبن ، لە ئایندەشدا هیچ كاتێك نابێت ئێمە نەبین .
ئەوەی نیە هەرگیز نەبووەو ئەوەی هەیە هەمیشە هەبووە ،
ئەوانەی گەشتوون بە هەقیقەت باش لەمە تێدەگەن...
وە دڵنیابە لەوەی ئەو هەقیقەتەی هەموو شتێكی گرتۆتەوە لەناو ناچێت و كەس ناتوانێت ئەو نەگۆڕاوە بگۆڕێت..
لەش دەمرێت بەڵام ڕۆح لە ناو نەچوو ، نەگۆڕ و بێسنورە...
كەواتە بجەنگە ، ڕۆح نەدەكوژرێت و نە دەكوژێت .
ڕۆح نە لەدایك دەبێت و نەدەمرێت و
كاتێك هەیە ئیدی لەناو ناچێت...
ڕۆح سەرەتای نیەو هەتاهەتایی و قەدیمە..." 
   ئەگەر وردبیتەوە لەو كورتە باسە بەپێزەی شری كریشنا كە لە بەرامبەر موریدی دڵسۆزیدا بەیانی دەكات ، دەبینی باسی سەرەكی لەسەر جیاكردنەوەی لەش و ڕۆحە ، ئەو باسی خودا ناكات ، بەڵكو باسی ڕۆح دەكات. ئایا ئەمە دژی ئەو یەكبوونەیە كە سانكهیاو یۆگا و زانستە ڤیداییەكانی دیكە باسی دەكەن؟ یاخود ئایا ئەمە هەمان ئایدیالیستیەكەی ڕۆژئاوا نیە؟ بێگومانە نەخێر چونكە ڤیداكان و بەتایبەت بهاگاڤادگیتا كە بەناوەڕۆكی تەواوی ڤیداكان دادەنرێت لەو بڕوایەدان شتێك نیە بەناوی لەش ئەگەر ڕۆح نەبێت و شتێكیش لەمەیدانی كاردا نیە بەناوی ڕۆح ئەگەر لەش نەبێت و ئەو دووانە دەركەوتەی یەك هەقیقەتن. من لێرەدا باسی ئەوە دەكەم كە ئایا سەرەتای دروست بوون چیەو چۆنە لەڤیداكانداو بەتایبەت لەڕوی دارشانای سانكهیاوە ، چونكە سانكهیا سەرەتا باسی خۆی بەم بابەتە دەست پێدەكات كە ئایا لەشی ئێمە لەكوێوە هاتوەو پەیوەندی بەڕۆح و كەسێتی ڕاستەقینەی ئێمەوە چیە.

 

بۆچوونه‌کان
بۆچوونی نوێ بنوسه‌
ناو:
پۆستی ئه‌لکترۆنی:
 
ناونیشان:
UBB كود:
[b] [i] [u] [url] [quote] [code] [img] 
 
 
:angry::0:confused::cheer:B):evil::silly::dry::lol::kiss::D:pinch:
:(:shock::X:side::):P:unsure::woohoo::huh::whistle:;):s
:!::?::idea::arrow:
 
تکایه‌ کۆدی دڵنیابوون بنوسه‌ له‌نێو خانه‌ی ته‌نیشتی.

!joomlacomment 4.0 Copyright (C) 2009 Compojoom.com . All rights reserved."

دواهەمین نوێکراوە ( دووشەممە, 01 شوبات 2010 10:13 )