Click on the slide!

چەند وتەیەكی پاراماهانسا ساتیاناندا ساراسڤاتی

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی عیرفانی

كتێبی/ ڕێگەی یۆگانوسینی/برزۆ قادریوەرگێڕانی/ هاوبیر كامەران، د.محمد احمد1. رێگەی من لەسەر رێگەی موڕادی مەعنەوی (شری شانكارا چاریا)ی ڕاگیرە ، كە ئاینی…

زیاتر...
Click on the slide!

گەمەی خەت

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی فه‌لسه‌فی

نوسینی/ هاوبیر كامەران حمە امینكاتێ بەسەر زەویدا ئەڕۆیت و لە كوردستانەوە ئەچیتە عەرەبستان، لە ئیرانەوە ئەچیتە توركیا و لە توركیاوە…

زیاتر...
Click on the slide!

كايفاليا ئوبانيشاد

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> نوێترین بابه‌ته‌کان

پەیوەندی لە دیدی (ئۆشۆ)وە

برزو قادری (سوامی مادهاڤاناندا) و/ د. محمد احمدپ/ هاوبیر كامەرانئوپانیشادەكان    ئوپانیشادەكان كۆمەڵێك لە ئامۆژگاری و ڕاهێنانی فەلسەفی و عیرفانی بینەران…

زیاتر...

نوێترین بابه‌ت

ئه‌وانه‌ی خوا له‌ناو دڵیاندا ده‌دۆزنه‌وه‌ له‌ په‌رستگاكانیشدا ده‌یدۆزنه‌وه‌،

وه‌لی ئه‌وانه‌ی له‌ ناو دڵًیاندا په‌ی به‌ یه‌زدان نابه‌ن ،

نه‌ له‌ شوێنی په‌رستندا و نه‌ له‌ هیچ جێگه‌یه‌كی تردا نایدۆزنه‌وه‌.

Ramakrishna

سه‌ره‌تا ڤیدا ئایورڤیدا

ئایورڤیدا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن پ‌د‌ف


نوسینی/هاوبیر كامەران
    لەدێر زەمەمانەوە مرۆڤ لە هەوڵی ئەوەدا بووە بەباشترین شێوە بژی و ئەو كۆسپانە لابەرێت كە دێنە سەر رێی و ئارامی و خۆشی لێ تێكدەدەن. نەخۆشی و ئازاری جەستەیی و كێشە سروشتیەكانی وەكو پێوەدانی مار و دوپشك و شكاندنی  ئێسك و ژەهراوی بوون بە خۆرا و چەندەها كێشەی تر لەو كێشەو گرفتانە بون كە هاتونەتە سەر رێ مرۆڤ. هەربۆیە بەردەوام لەهەموڵی ئەوەدابووە كێشە دەروونی و جەستەییەكانی خۆی چارەسەر بكات. ئەم هەوڵە بە دروست بوونی گەلێ دین و فەلسەفە و زانستی پزیشكی و شێوازی چارەسەر كۆتایی هاتووە كە ئێستا لە خزمەتی مرۆڤایەتیدان. لەر راستید ئێستا لەهەمووكات مرۆڤ پێویستی بە دین و فەلسەفە و زانس هەیە بەهۆ ئەوەی كێشەكان گەشتونەتە ترۆپك و ساڵان رێژەیەكی زۆر خەڵكی بە نەخۆش دەمرن و رێژەیەكی زۆریش بەهۆی كێشەی دەروونیەوە خۆیان دەمرێنن.
   ئاری و هیندیەكانیش بەهۆی ئەوەی خاوەنی كلتورێكی كۆنن و شارستانیەتێكی گەورەیان هەبووە، ئەمە لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە دەوڵەمەندی سروشتە دەرەكیەكەیان و ئارامی سروشە ناوەكیەكەیان بەهۆی دینەكەیانەوە، گەلێ رێخۆشكەر بووە بۆ ئەوەی بتوانن زۆر شێواز بۆ پاراستنی تەندروستی بهێڵنەوە. ئایورڤیدا یەكێكە لەو شێوازانە.
   ئایورڤیدا رێگەیەكە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و چارەسەری گرفت و ناهاوسەنگیە جەستەیی و دەروونیەكان و وەك زانای ئایورڤیدیك (دیپاك چۆپرا) دەڵێت:"مانای وردی ئایورڤیدا زانستی درێژكردنەوەی تەمەنە، پێمان دەڵێت چۆن بژین بێ كاریگەریەكانی پیری و نەخۆشی و چۆنیش بتوانین كۆنترۆڵیان بكەین".

   وشەی ئایورڤیدا لە دوو وشەی لێكدراو پێكهاتووە، ئایور(Ayur) ژیان، ڤیدا (Veda) زانست. كەواتە واژەی ئایورڤیدا بەمانای زانستی ژیان دێت. زانستێك كە فێرت دەكات چۆن بژیت دەگەیتە هاوسەنگی و چۆن هاوسەنگ بیت دەگەیتە تەندروستیەكی زۆر باش و پەسەندكراو كە بتوانیت لەرێگەیەوە بەباشی كارەكانی خۆت لە ژیاندا ئەنجام بدەیت. مەبەستی سەرەكی ئایورڤیداش بۆ گەیاندنی مرۆڤە بەم تەندروستیە جەستەیی و دەروونی و ئەقڵیە تەواوە، گەیاندنی ئەوە بە تەندروستیەكی مەعنەوی كە لای هیندیەكان گەڕانەوەی مرۆڤە بەرەو ئاگایی كەونی یان خودا. هەربۆیە لێرەوە دەگەینە بروایەك كە ئایورڤیدا نەك تەنها زانستێكی دێرینی پزیشكیە بەڵكو تێكەڵیەكە لە فەلسەفە و زانستی پزیشكی. سوامی مادهاڤاناندا دەڵێ:"ئایورڤیدا یەكێكی ترە لە بەرهەمەكانی بیری ڤیداییەكان كەلەراستیدا دارمای تەندروستی یان دارمای ژیانە، واتە ژیان بەپێی بنەما سروشتیەكانی دارما، بەپێی ئەو بنەما سروشتیانەی كە دەتوانن تەندروستی ئێمە بپارێزن و ژیانمان تیا درێژ بكەنەوە". هیندیەكان پێیان وایە كە دارما ئەو یاسا كەونیانەن كە ئەگەر پەیرەویان بكەین ئەوا دەگەینە ئەو پەڕی هاوسەنگی و هیچ نەخۆشیەكیش لە هاوسەنگیدا بوونی نابێت. نزیك بونەوەشمان لە خودا و گەیشتمان بە كەماڵ پەیوەندی بە پراكتیزەی دارماوە هەیە. لەهەرشوێنێك خودا هەبێت لەوێ نەزم و ڕێكوپێكی و یاسا هەیە. ئەو یاساو رێكوپێكیە پێی دەوترێت دارما. ئەگەر ئایورڤیدا زاستێكی پزیشكی بێت و هۆكارێكیش بێت بۆ باشتربوونی مرۆڤ و هارمۆنی بوونی ئەو لەگەڵ سروشتەكەی و لەهەمانكاتدا نزیك بوونەوەی ئەو لە خودا، كەواتە هەم زانستە و هەم دین  و هەم فەلسەفە .
    خەتی بنچیەیی ئایورڤیدا ئەوەیە كە پێمان بڵێت زهن و بیركردنەوەی ئێمە دەربارەی ژیان و شتەكانی ناو ژیان و یاساكانی بوونەوەر كاریگەری قوڵی بەسەر لەشەوە هەیە و مەرجی ڕزگاربوون لەنەخۆشی ئەوەیە لەگەڵ هوشیاری و ئاگایی خۆماندا كە هەمان ئاگایی و هوشیاری كەونیە پەیوەندی ببەستین و بگەینە یەكبوونی تەواو لەگەڵی كە ئەمە هەمان مەبەستی یۆگاشە. لێرەوەیە كە سوامی مادهاڤاناندا دەڵێت:" هەندێ كات ناتوانین جیاوازی بكەین لەنێوان یۆگا و ئایورڤیدادا". یۆگا و ئایورڤیدا بۆ شیكردنەوەی فەلسەفەكەی خۆیان هەمان فەلسەفەی سانكهیایان  وەرگرتووە كە كاپیلای  فەیلەسوفی هیندی لە كۆندا پلەبەندی كردووە لەژێر 25 تاتڤا    (عنصر) دا.
    ئایورڤیدا زانستێكە بەرچڤە و بەرهەمی هەزاران ساڵ لێكۆڵینەوەو كاركردنی بەردەوامی و ڕیشی و پیاوە داناكانی هیند و ئیرانی كۆنە بە درێژایی 5000 یان 8000 ساڵ .
   ئایورڤیدا خاوەنی زاراوەی پزیشكی تایبەت بەخۆیەتی كە بێ ناسینی ئەو زاراوە و تێگەیشتن لە خەتی بنچینەیی ئیشكردنی ئەم زانستە زەحمەتە مرۆڤ بتوانێت بە ئاسانی تێی بگات و كاری پێ بكات. لەو زاراوانەش دۆشاكان  و دهاتووەكا  و ئاگنی  و ئوجاس  و مالا  و دەیان واژەی ترمان هەیە كە پشتیوان بە خودا لەم كتێبەدا باسیان دەكەین و شیان دەكەینەوە.
 
    تێكستە ڤیداییەكان پێمان دەڵێن خودا یەكەمین مامۆستا و یەكەمین پزیشكی ئایورڤیدایە. هەروەها ووتراوە كە ئاسیتا  و ئاشڤالایانا  و ئاگاستیا  و نارادا  و چیاڤانی  و كوشیكا  و كانكایانا  و دیڤالا  و سانكهیا و پاراشارا  و گۆبهیلا  و سانكریتیا  و شارالۆما  و ڤامادێڤا  و ڤیشوامیترا  دەچن بۆلای بهارەدڤاجای  و تكای لێدەكەن بۆ ئەوەی بچێتە لای ئیندرا و لەرێگەی ئەوەوە فێری هەموو زانستی ئایورڤیدایان بكات بۆ ئەوەی لە ئازاری مردنی ناكامڵ و ژیان ناكامڵ رزگاریان بكات. بەوشێوەیە ئەویش دەچێتە لای ئیندرا و ئیندرا هەموو ئایورڤیدای فێردەكات و ئەویش فێری ئەوانی تری دەكات.
    هەروەها وتراوە ئیندرای خواوەند ئاتریای  فێركردووە تا تێكستی گەورەی ئاتریاسامهیتا بنوسێت. ئەمانە هەمووی دەرخەری ئەوەن كە لای هیندیەكان ئایورڤیدا زانستێكە كەلەخوداوە ئیلهام كراوە بۆ مرۆڤ تا مرۆڤی پێ رزگاربكات لە ئازار.   

بۆچوونه‌کان
بۆچوونی نوێ بنوسه‌
ناو:
پۆستی ئه‌لکترۆنی:
 
ناونیشان:
UBB كود:
[b] [i] [u] [url] [quote] [code] [img] 
 
 
:angry::0:confused::cheer:B):evil::silly::dry::lol::kiss::D:pinch:
:(:shock::X:side::):P:unsure::woohoo::huh::whistle:;):s
:!::?::idea::arrow:
 
تکایه‌ کۆدی دڵنیابوون بنوسه‌ له‌نێو خانه‌ی ته‌نیشتی.

!joomlacomment 4.0 Copyright (C) 2009 Compojoom.com . All rights reserved."

دواهەمین نوێکراوە ( دووشەممە, 22 شوبات 2010 15:46 )