كتێبی/ ڕێگەی یۆگا
نوسینی/برزۆ قادری
وەرگێڕانی/ هاوبیر كامەران، د.محمد احمد
1. رێگەی من لەسەر رێگەی موڕادی مەعنەوی (شری شانكارا چاریا)ی ڕاگیرە ، كە ئاینی ئەو، ئێمە بەرەو زاتی هەقتقەت ، سرورو جوانی رێنوێنی دەكات و پیرۆزمان دەكات.
2. لەسەر ڕێبوارە دەستوری پیر بكاتە ئەڵقەی گوێی و بە دڵ و بە گیان رازی ببیستێ .
3. هەروەها لەسەر ڕێڕەوە كەئەندێشە بكات لەسەر ڕێنوێنیەكانی پیری خۆی.
4. مەترسە لەم پەیڕەوی كردنە.
5. ئەو كاتەی تێگەیشتی كە تەنها (ئەو)ە توانای هەر كارێكمان پێ دەدات و ئەو كاتەی بەو باوەڕە گەیشتی كە(تۆ) بێجگە لە جلوەگایەك نیت بۆ دەركەوتنی (ئەو).
6. خۆت لەودا بتوێنەرەوەو هەمو هەوڵ و تێكۆشانی خۆت بەكاربهێنە بۆ هێنانە دی دەركەوتنەكانی (ئەو).
7. كاتێك كە (ئەو)ت لە پلەی باڵای (ما یشاو-توانا بەهەر كاتێك)دا دەرك كرد و زاتی خۆشت بەباشی ناسی، ئەو كات دلنیا دەبیت لەوەی كە خۆشت بەشێكیت لە (ئەو) و لە یەكبوون دایت لەگەڵ ئەو.
8. مەگەرنا ئەوەی كە دەبێت لە نێوان (مورید) و (موراد)دا یەكبون هەبێت.
9. كەواتە بیرتان ئازادكەن.
10. من لەگەڵ ئێوەم.
11. تیشكی (ئیختیار)باڵی كێشاوە بەسەر ژیانی مرۆڤایەتیدا, بێ هیچ وەستانێك رێگەكەتان دەست پێ بكەن , ئەوەی لەم سەفەرەدا پێویستە, ڕێنمایەكانی پیرەو بەرەكاتی ڕێنماییەكان.
12. هەرچەند توانای (ئەو) لە رێگەی بوونی ئێوەدا,وەكو (مەجزوب)ێك كاردەكات,ئەم بڕوایە لە خۆتتدا پەروەردە بكە كە گرنگی نادەیت بەو بابەتە و خۆت بەهیچ ناگریت .
13. پیر یەكێكە ، هەروەكو چۆن (ئیشتا) ،چۆنە یەكتایی جێگەی خۆی دەبەخشێ بە چەندێتی... چۆن ئەكرێ كە یەكتایی (پەنجا) بە پەنجا بخەیتە ڕوو, لە كاتێكدا بیرێكی پەنجا پێیی دەمانگەیەنێت بە ئاو بەڵام پەنجا بیری یەك پێیی تینوەتیمان وەك خۆی دەهێڵێتەوە، ئەوكات كە شەمەندەفەرێك دەتوانێ هەموو بار بە یەك بار لەخۆیدا جێ بكاتەوە، چ سودی هەیە هەركەسەو بنۆڵەیەك بگرێت بەدەست خۆیەوە ، ئەپرسن چ شتێك دەمێنێتەوە كە جێگەی نیگەرانی بێت؟ هیچ ، بێجگە لە تەسلیم بونمان بەدەست پیكردنی ڕێگا ، بێجگە لە هەستان لەگەرمە شوێنی بێهودەیی.
14. هەنگاوەكانتان لەسەر ئەو شەقامی هەقیقەتەی كە هەڵتان بژاردوە جێگرو دڵنیا بكەن، خود بەخود پڕ بەرهەم ترو بەردارتر بكەو خۆت بەهێز بكە بەجەژنی (گوروپورنیما) كە رۆشنایی دەداتە ڕێتان...ئەوكاتە وەكو نیلوفەرێك بەرەو ئەو نورە یەكتایە دەگەڕێینەوە.
15. وە كاتێك پەیكەری لەشت بەداری مامۆستا ئاشنابوو,لە پڕدا شانس لەبەر دەمی دەرگای ماڵتدا دەردەكەوێت و دەستی ئاگاییت بە دەستانی خۆیەوە دەگرێت و لە دەریای بێ بنی دەركی(یەكتایی)دا غەرق دەكات.
16. تا كەی چاوت لەسەر فانوسە ڕەنگینەكانی ئەقڵانیەت!.... وەرە هۆش لەبەرامبەر دۆڵی قوڵی مەجزوبیەتدا...
17. چۆن سەركەویت,ئەوكاتەی كە فەرمانەكانی منت لە گوێ نەگرتوە.
18. بیر لە شكست دەكەیتەوە؟! مەترسن من لەگەڵتانم.
19. خۆت بەو بابەتە هەڵانەوە كە ئەنجامت داون مەفەوتێنە ، چونكە هێزی بێ سنوری یۆگا لە ناوتاندا مەنزڵی هەڵداوە، بدەن لە دەرگاكەی....
20. پرسیارێكی خەڵك ئازاردەرە لەلایەن دەست شكاوە هەڵخەڵەتاوەكانی ڕوكاری ژیانەوە دەكرێت كە ئەم ڕەندو سانیاسینانە چۆن ڕۆژگاری خۆیان (جار جار)لە ناو خەڵكیدا نەك لە تەنهاییدا بەسەر دەبەن؟! خۆت لەوەها باوەڕ گەلێكی نەزانانە بكێشە دواوە و هەرگیز لە بیرت نەچێت كە سانیاسیت.
21. ئەگەر هەموو ڕۆژەكەتان سەرشاركردبێت...فرسەتێك بۆ سەر گەردانی زهن و سوڕانەوەی فكر نامێنێتەوە ، بە كۆكردنەوەی تواناكانی خودو ووردگەركردنی لەسەر دەورو سوڕی ڕۆشتوی ژیان,هەنگاوێكی گرانبەهات بەرەو ڕەندی و قەلەندەری (سانیاسا) هەڵهێناوە.