
مێژووی رێگەی یۆگا دەگەرێتەوە بۆ كۆنتر لە 5000 ساڵ لەمەوبەر و شوێنی سەرهەڵدانیشی دەكەوێتە ئیران و هیندستانی كۆن و هەردوو شارستانیەتی ئاریەكان لە ئێران و شارستانیەتی ساراسڤاتی لە دۆڵی سند هاوكاربوون لە پێكهێنانی یۆگای ئەمرۆ.
ماڵپەڕی یۆگا لەپێناو ناساندنی نەتەوەی كوردایە بە ڕێگەی یۆگا لە هەرسێ بوعدی عیرفانی و فەلسەفی و كرداریەوە بەشێوەیەكی زانستی و بەجۆرێك كە لەگەڵ خوێنەری كورد و ئاستی مەعریفی ئەودا بگونجێت و لەهەمانكاتیشدا لە یۆگای ترادشن و مەبەستی سەرەكی خۆی لانەدات.
پاتانجالی لە یۆگاسوترادا و لە 2200 بۆ 2300 ساڵ لەمەوبەر باسی یۆگای كردووە و لەژێر ناوی ئاشتانگایۆگا واتە یۆگای هەشت ئەندام بەش و شێواز و مەقامەكانی یۆگای شیكردۆتەوە.
ئەمرۆ یۆگا نەك هەر وەك رێگەیەكی عیرفانی ناسراوە لە هیندو لە جیهاندا بەڵكو وەك رێگەیەكی فەلسەفی و تەنانەت پزیشكیش خۆی لە پێشەنگی زانستە هاوچەرخەكاندا دەبینێتەوە.
| بۆچوونهکان |
|
Powered by !JoomlaComment 4.0alpha3

یۆگا

