Click on the slide!

چەند وتەیەكی پاراماهانسا ساتیاناندا ساراسڤاتی

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی عیرفانی

كتێبی/ ڕێگەی یۆگانوسینی/برزۆ قادریوەرگێڕانی/ هاوبیر كامەران، د.محمد احمد1. رێگەی من لەسەر رێگەی موڕادی مەعنەوی (شری شانكارا چاریا)ی ڕاگیرە ، كە ئاینی…

زیاتر...
Click on the slide!

گەمەی خەت

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی فه‌لسه‌فی

نوسینی/ هاوبیر كامەران حمە امینكاتێ بەسەر زەویدا ئەڕۆیت و لە كوردستانەوە ئەچیتە عەرەبستان، لە ئیرانەوە ئەچیتە توركیا و لە توركیاوە…

زیاتر...
Click on the slide!

كايفاليا ئوبانيشاد

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> نوێترین بابه‌ته‌کان

پەیوەندی لە دیدی (ئۆشۆ)وە

برزو قادری (سوامی مادهاڤاناندا) و/ د. محمد احمدپ/ هاوبیر كامەرانئوپانیشادەكان    ئوپانیشادەكان كۆمەڵێك لە ئامۆژگاری و ڕاهێنانی فەلسەفی و عیرفانی بینەران…

زیاتر...

نوێترین بابه‌ت

ئه‌وانه‌ی خوا له‌ناو دڵیاندا ده‌دۆزنه‌وه‌ له‌ په‌رستگاكانیشدا ده‌یدۆزنه‌وه‌،

وه‌لی ئه‌وانه‌ی له‌ ناو دڵًیاندا په‌ی به‌ یه‌زدان نابه‌ن ،

نه‌ له‌ شوێنی په‌رستندا و نه‌ له‌ هیچ جێگه‌یه‌كی تردا نایدۆزنه‌وه‌.

Ramakrishna

سه‌ره‌تا ڤیدا گەمەی خەت

گەمەی خەت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن پ‌د‌ف

(ڕووی دەمم لەكەس نیە و لە هەموو كەسیشە)
نوسینی/ هاوبیر كامەران
كاتێ بەسەر زەویدا ئەڕۆیت و لە كوردستانەوە ئەچیتە عەرەبستان، لە ئیرانەوە ئەچیتە توركیا و لە توركیاوە ئەچیتە یۆنان، كاتێك لە نێو وڵاتەكانی ئەوروپادا دەگەڕێیت و جەنگەڵ و باخەكانی نێوان نەمسا و ئەلمَانیا ئەبڕیت، كاتێك لە كەنەداوە بەرەو ئەمریكا بەرێدەكەویت، هەرگیز چاوت بە خەت ناكەوێت.

 خاك خەتی تێدا نیە، ئاو خەتی تێدانیە، هەواش خەتی تێدا نیە. هەر لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا و لە باكورەوە تا باشور خەتێك نە لەسەر زەوی نە لەنێو هەورەكان نابینی، ئەوان ئازادن لە خەت، ئازادن لە سنور.
بەڵام كاتێك لە نەخشەی جیهان لەسەر كاغەز دەڕوانیت، دەبینی بەدەیان و بەسەدان خەت هەن كە سنوری وڵاتەكان لە یەكتر جیادەكەنەوە و ئەم دیوو ئەو دیوی سنورەكان ناو لێدەنێن و دوایی یەكتری لەسەر لەت و پەت ئەكەن. ئەم سنورە وەهمیانە تەنها لەسەر كاغەز هەن و خەڵكی خۆیان لەسەر خەتە وەهمیەكانی سەر كاغەز بە كوشت ئەدەن. ئایا مرۆڤ بۆ ئەمە هاتۆتە سەر زەوی ؟ ئایا ئەمە كاری ئاقڵانەی مرۆڤە؟ شەڕكردن لەسەر خەتە سنوریەكانی سەر كاغەز ؟!!
هەروەكو چۆن وەستایەك تەختەیەك خەت خەت ئەكات و كۆمەڵێك گیانلەبەری وەكو ئەسپ و فیل و كۆمەڵێك بینای وەكو قەڵا و كۆمەڵێك ڕوتبەی سەربازی جیاوازی وەكو سەرباز و وەزیر و پاشای تیادادەنێت و هەموو یاریەكەش ناو دەنێت شەترەنج، ئاوەهاش كەسانێك هەن بۆ ئەوەی تەختەكانیان بفرۆشرێن، زەویەكەمان خەت خەت ئەكەن و كۆمەڵێك گیانلەبەری وەكو ئەسپ و فیل و پاشا و وەزیر و سەرباز و قەڵامان بۆ دادەنێن و ئەمانەمان بۆ دەدەن بەگژ یەكتردا و بەوەش ئەوان زۆر بە ئاسانی سودمەندەبن لەو یاریە و ئەوەشی لەكۆتاییدا دەیدۆرێنێت هەر ئەوەیە كە لەبەرامبەر یاریەكەی ئەواندا زۆرتر لاوازە.
ئایا لەڕاستیدا ئێمەی مرۆڤ لەسەرمانە وەها یاریەك بكەین؟!! یان ئەمە یاری پیاوە قومارچیەكانە و یاری ئەو كەسانەیە كە شەرەفی ئازادی ڕۆحی و ئازادی مرۆیی خۆیان دەبەخشن تا لەحزەیەك بێ یاری نەبن و بەڵكو شانسی بردنەوەیان زیاتر بێت. ئایا ئەمانە، ئەم پیاوە سیاسی و بازرگانانە نازانن كە پیاوی دانا كاتی خۆی بە گەمە ناكوژێ ؟!!
لەڕاستیدا وا دێتە بەرچاو كە پیاوانی سیاسی و بازرگانەكان كە هەمیشە دوودیوی یەك سكە بوون، زۆر دانا و لێزان بن، بەڵام نەك هەر ئەوەی كە ئەوان لێزان نین و بەوە چاڵی زۆر گەورە بۆ خۆیان هەڵدەكەنن و ڕۆژانە خۆشیانی تێ لەچاڵ دەنێن، بەڵكو بەداخەوە ئەوانەشی یاریەكەی ئەوان دەكەن لەوان نەزان ترو دۆڕاو ترن.
ئەو كاتەی سەر زەویان كردە مەیدانی خەت خەتێن و شەترنجی دەوڵەت و دادگا و قەڵا و نیشتمان و نەتەوەپەرستی و فاشیستی و خۆدەولەمەندكردن و گەڕان بەشوێن گەمە دەستی پێكرد، ئەوكاتە بوو كە مرۆڤ هەستی بە پوچی خۆی كرد، پوچیەك كە ویستی بەم گەمەیە پڕی بكاتەوە، بەڵام ئایا گەمەكەی ڕاستە؟ لەڕاستیدا ئەوەی خەڵكی بێخەبەر لێی بێخەبەرن ئەوەیە كە نیشتمان پەروەری جۆرە مامەڵەیەكی سودبەخشە بۆ ئەوانەی ئەم گەمەیە بەڕێدەكەن، ئەوەی ڕونە لە پشت پەردەوە و بێ خەبەرانی ئەودیو پەردە لێی بێ خەبەرن ئەوەیە كە خەتەكانی سەر نیشتمان و جمهوریەتەكانی سەر پاسپۆرت و فیزەكانی نێو پاسپۆرتەكانمان كاسبی و ئیشێكە تەواو ئابوریە بۆ ئەوانەی بەناوی سەركردە و پاڵەوانی نیشتمانی و ڕزگاركەری نەتەوەییەوە دێنە گۆڕێ. هەموو ڕزگاركەرە دینی و نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان برسی و چاوچنۆكەكانن. لەڕاستیدا ئەوانەی دەدۆرێن و گەمەكە جێدێڵن، لەگەڵ گەمە سیاسی و ئابوریەكە دەرنەچوون و لاوازتربوون لێی، هەر خاوەنانی گەمەی سیاسی و ئابوری بەناوی شەهیدەوە، وەكو خەڵاتە بێ نرخەكانی كە پێیان دەبەخشن پەرچەمیان بۆ دادەگرن و نازناوی گەورەیان پێدەدەن. شەهیدەكان ئەوانە نین كە لە گەمەكە گەیشتن  ئەوان زۆر زوو دۆڕان. زیرەكەكان مانەوەو بۆ ئەوەی كەس هەست بە تێنەگەیشتنی خۆی نەكات لە گەمەكە زیرەكەكان نازناوی شەهیدیان دا بە دۆڕاوەكان، نەیاندەزانی ئەوان بەمردویی دۆڕان بەڵام ئەوانەی مانەوە بە زیندویی دەدۆڕێن.
وشەی سەركردە و شەهید و پاڵەوان و نەتەوەو وڵات و پەرچەم و وشەگەلی ترسنۆكانەی تر وەها لەناخماندا رەگیان داكوتاوە كە هیچیان كەمتر نیە لە رەگداكوتانە درۆیینەكانی وشەی خودا و پێغەمبەرایەتی و پیرۆزی و مەلایەتی كە ئەوانیش دیوێكی تری گەمەكەن و هەموو ئەوانەی بەم نازناوانە كار دەكەن قومارچەكی سیاسیان لەپشتەوەیە كە وەكو بوكەڵە دەیانجوڵێنن. بەڵام كێشەی دووەم هەر تەنها بوونی ئەم ناوانە و ئەم خەتانە نیە، بەڵكو رێكنەكەوتنی ئەم قومارچیانەیە پێكەوە و شەڕكردنیانە لەسەر ناوە درۆیینەكانیان. كامیان زۆرتر دۆرا ئەویان زووتر پەلاماری یەخەی بەرامبەر ئەدا، براوەی پەلاماردراو بۆ ئەوەی یاریەكەی لێنەشێوێ هەوڵەدا سەرەتا بە خۆشی و پاشان بەشەڕ گرفتەكەی خۆی حەلبكات، گەورەترین گرفت كە دووچاری بووە، گرفتی گەمە. ئەمە هۆكاری نەگونجانی گەمەی ئایینی و گەمەی سیاسیە پێكەوە. هەرچەند خۆشبەختانە لە هەندێ وڵاتی خەت خەت كراوی جیهان گەمەی سیاسی و گەمەی ئایینی بە جیا پرۆسێسە دەكرێن و ئەمەش شەڕەكان كەمتر ئەكاتەوە كە پێە دەوترێت گەمەی عەلمانەیت، بەڵام بێگومان وەكو سەرەتاكەی دەستی پێكردووە دەبێت خۆمان بۆ شەڕێكی گەوەری تێكەڵبونەوەی گەمەی سیاسی و ئایینی ئامادەبكەین، چونكە بێ گەمەی ئەم دوو قومارچیە گەورەیە (واتە سیاسی و ئایینیەكان) ئەو پارەیەی قوماری لەسەر دەكرێت كەمترە. تیرۆر سەرەنجامی تێگەیشتنی سەركردەكانی جیهانە لەوەی كە گەمەی سیاسی و گەمەی ئایینی نابێت لێك دووربن و پێكەوە بەبڕشتن.
  ئێستا كێ تاوانبارە ئەوەی سنورەكان دەپارێزێ یان ئەوەی لەناوی دەبات؟ ئەوەی جیهان بەخەت خەتكراوی دەهێڵێتەوە یان ئەوەی ساف و فراوانی دەكات؟ ئەوەی نازناوی سەركردە و شەهید و دوژمن و خیانەتكار و پشتیوان دەدات بەخەڵكی یان ئەوەی دەیسەنێتەوە؟ ئەوەی بەكارهاتووە بێئاگاكان بەبێ ئاگایی دەهێڵێتەوە یان ئەوەی بەئاگایان دێنێتەوە؟ ئەوەی خەڵكی بە وتنی درۆ دڵخۆش دەكات یان خەڵكی بە وتنی ڕاستی توڕە دەكات؟ 
گرفتەكە لێرەدا هەر ئەوەنیە كە ئێمە بڕوامان بە خەتەكانی سەر نەخشە و سنورە دەستكردە مرۆییەكان هەیە بۆ جوانی سروشت و هەوڵی خراپ كردن و كاول كردنیان دەدەین، بەڵكو گرفتەكە سیرایەت دەكا بۆ ئەو وەهمەی ئێمە لەبارەی جیهانەوە داومانە بەخۆمان و پاڵپشت بەو وەهمە ناڕاستە كۆمەڵێك واژەگەڵی درۆیینەمان ڕیزكردوەو تاشیوە و ئەم واژە وەهمیانەش بەیەكتر دەفرۆشین و خۆشمان كەوتوینە ژێر كاریگەری ئەم كڕین و فرۆشتنەوە بەبێ ئەوە بتوانین زِرگارمان ببێت لێی..
بەڵام ئایا چیدی دەتوانین ئەم گەمەیە كۆتایی پێبێنین، دەتوانین خەتەكان بسڕینەوەو جیهان لەگەڵ خۆی ئاشت بكەینەوە؟ دەكرێت دوكان و قەیسەری پیاوانی ئایینی دابخەین و هەمویان بنێرینەوە ماڵەوەو پێیان بڵێن ئێوەش وەكو جوتیارەكان نانی دەستی خۆتان بخۆن نەك نانی سوجدە و ركوعی خەڵك؟ دەكرێت بە گرگنە سیاسیەكان بڵێین قومارخانەكانتان داخەن و چیدی بۆ ئەم گەمەیە كەس و كاری خۆشتان مەدۆڕێنن؟ بەڕای من زۆر زەحمەتە جیهان لەم قومارخانەیە ڕزگاربكەین. سۆفیەكان ڕاستیان وتوە كە دەڵێن ئەوەی ڕێگەی ڕزگاری دەوێت دەتوانێن جیهانە بچوكەكەی ناو خۆی ڕزگاربكات و لەنێو ئەقڵ و دڵیدا سنورەكان لابەرێت، سنورەكانی نێوان خودی وەهمی و خودی ڕاستەقینەی بڕوخێنێت و جارێكی تر لگاوخانەكانی بڕوای بێ بنەما و كوێرانە بە واژە دینی و سیاسی و نیشتمانیەكان تێكبدات و بەخەبەر بێتەوە لە خودی ڕاستەقینە و بەش بەش نەكراوی خۆی، سنور هیچ كەس ناگەیەنێتە ئازادی، ئازادی نەمانی سنورەكانە. ئەوەشی بڕوای بەم خودە گەورەو بەش بەش نەكراوە نیە دەتوانێت خەریكی گەمەبێت و خۆی ئامادەبكات بۆ ڕۆژێك كە تیایدا باوەش بەدۆڕاندا دەكات. 

بۆچوونه‌کان
بۆچوونی نوێ بنوسه‌
Yogi Sara  - Sulaimanyah   |95.159.85.xxx |2010-06-26 12:53:10
bro xareeki xot ba brala
hawbir  - gamai xat   |95.159.82.xxx |2010-06-26 16:59:40
aziz zor supas bo amozhgaryakat..
harchand amozhgaryakat toze raq nusrawa balam
la rastida zor rasta ka bashtrin shtek bo emai yogi awaya xariki daruni xoman b
in, balam barezishtan bash dazann ka bunawar yak lasha, emai yoga nabet jihan b
ajebelin u tanha xariki xoman bin...
disan zor supas bo amozhgaryakat
فهمى نبى  - hawler   |178.22.35.xxx |2010-08-06 16:59:38
سلاو.....ئةم بابةتة بة مةعريفةيةكى قولةوة نوسراوة و بنةمايةكى ئينسانى كةورةى لة
بشتة ئةمة جاردانى بيريكى نويية و مرؤف رزكار دةكات لةو بيركردنةوة سةختانةى كة تا
دوا تنؤكى زيانى لةكةليا هةنكاو دةنيت....دةست خؤش و خامةكةت رةنكينتر....
hawbir  - slaw   |95.159.89.xxx |2010-08-08 16:30:23
کاک فهمی سلاو
زۆر سوپاس کاکی من. له راستیدا هه ر ئەم بیره نوییەیە کە هەندی ب
رادەر پییان قەبول ناکریت.
hansk  - am katatan bash   |95.159.95.xxx |2010-08-16 17:06:28
dast xosh mamsta hawbir .
ba hiwam sarkrdakanman am nusina bbinn.
ناو:
پۆستی ئه‌لکترۆنی:
 
ناونیشان:
UBB كود:
[b] [i] [u] [url] [quote] [code] [img] 
 
 
:angry::0:confused::cheer:B):evil::silly::dry::lol::kiss::D:pinch:
:(:shock::X:side::):P:unsure::woohoo::huh::whistle:;):s
:!::?::idea::arrow:
 
تکایه‌ کۆدی دڵنیابوون بنوسه‌ له‌نێو خانه‌ی ته‌نیشتی.

!joomlacomment 4.0 Copyright (C) 2009 Compojoom.com . All rights reserved."