
جار جارێك پەنا بە مەی دەبەم ناچارم
خەمبارم و پێم دەڵێن كە تاوانبارم
خۆزی وەكو مەی درۆو دزیش مەستی ئەكرد
مەردێكم ئەویست كە بیوتا وشیارم
.....
دەستكاری خودایە خۆم و ئاكاریشم
بۆ هەر چی دەچم لەدەستی ئەودا ریشم
هیچ كارێ بەدەست خۆم نیە هەرچی دەیكەم
ئەو پێمی دەكا هێشتا گوناهباریشم
.....
بۆ هاتمە سەر زەوی و لەبەرچی چوونم
بەهرەی چ بوو بۆ خودا نەبوون و بوونم
هاتوم و دەچم بێ وە بیزانم بۆچی
پاش مردنەكەش دورە بەراوی ڕوونم
.....
لەوەرگێرانی مامۆستا هەژار
| بۆچوونهکان |
|



