
مناڵە بچكۆلانەكە وتی: هەندێ جار كەوچكەكە لە دەستم ئەكەوێتە خوارەوە.
پیاوە پیرە بچكۆلانەكەش وتی: هەروەها منیش وام لێدێت،
كوڕە چكۆلانەكە چرپاندی "من هەندی جار پانتۆڵەكەم تەڕ ئەكەم"
"منیش هەروەها تووشی ئەو شتە ئەبم "پیاوە پیرەكە بە پێكەنینەوە وا وەڵامى دایەوە.
كوڕە بچكۆلانەكە وتی"من وا ڕاهاتوم زوو زوو بگریم"
پیاوە پیرەكەش سەری ڕاوەشاند"هەروەها منیش"
"بەڵام لە هەمووی خراپتر"كوڕە بچوكەكە وتی: وا هەست ئەكەم گەنجەكان پێگەیشتووەكان بایەخم پێنادەن،
لەو كاتەدا هەستی بە دەستە چرچ و لۆچەكانی پیرەمێدەكە كرد و پیاوە پیرەكە وتی"ئەزانم مەبەستت چیە"
شێل سیرلڤەرستین
وەرگێڕانی بە دەستكاریەوە :ڕێبەر صلاح (مروج)
لە كتێبی (شۆربایەكی مریشك بۆ ڕۆح) بەرگی سێهەم
| بۆچوونهکان |
|



