راماكریشنا
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه/ لاس
ئه‌وانه‌ی خوا له‌ناو دڵیان‌دا ده‌دۆزنه‌وه له په‌رستگاكانیشدا ده‌یدۆزنه‌وه، وه‌لی ئه‌وانه‌ی له ناو دڵًیاندا په‌ی به یه‌زدان نابه‌ن ، نه له شوێنی په‌رستندا و نه له هیچ جێگه‌یه‌كی تردا نایدۆزنه‌وه، چه‌ند هه‌وڵبده‌ن و چه‌ند به‌دوایشیدا بگه‌رێن.گه‌ر هه‌موو دونیا ته‌ی بكه‌یت، ئایینی هه‌قیقی نادۆزیته‌وه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی خۆتدا بۆی ده‌گه‌رێیت. ئه‌و مرۆڤه‌ی ئاتیین له ناخی خۆیدا نه‌دۆزێته‌وه، له ده‌ره‌وه‌دا ده‌ستی پێی ناگاتن، چه‌ند ره‌نج به خه‌سار بدات و چه‌ند هه‌ولچیش به‌گه‌ر بخات.
تۆ به‌دوای خوادا ده‌گه‌رێیت ؟! كه‌واته له مرۆڤدا بۆی بگه‌رێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌زنی خوا زیاد له‌هه‌ر بونه‌وه‌ریكی تر له مرۆڤدا خۆی به‌یان ده‌كات. ئه‌گه‌ر پیاوێكت دۆزیه‌وه دلچی لێوان لێو بوو له خۆشه‌ویستی یه‌زدان ئه‌وه كاتێك له‌به‌رده‌میدا ناوی خودا بێنیت له هۆش خۆی ده‌چێت. ئه‌وكات دڵنیابه كه خودا چوه‌ته دڵی ئه‌و ئینسانه‌وه.
دۆستایه‌تیكردن و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی له خواترس و دانادا له یه‌ككاتدا هه‌نگاوێكی گرنگ و پڕ بایه‌خه به‌ره‌و هه‌ڵكشانی رۆحی.
خودا ته‌نها له دڵ و ده‌روونی ساده‌و چاكه خواز نزیك ده‌بیچته‌وه‌و له‌ناو ئه‌ودا خۆی به‌یان ده‌كات، به‌ڵام خه‌ڵكی ناگه‌ریچنه‌وه سه‌ر ساده‌یی بیچگه‌ردی خۆیان، تا به‌ئاگری ئه‌زمونه تاڵ و یفته‌كان داخنه‌بن و فیچری هۆشیاری و دانایی نه‌بن. له‌به‌رئه‌وه پێتان ده‌ڵێم وریابن، خوا په‌رست بن و كه‌لله‌پوت مه‌بن!.
به‌ر له‌وه‌ی بتوانین ئاسن بگۆرین به پۆڵا پێویسته چه‌ند جاریك له كوره‌ی ئاگردا گه‌رمی بكه‌ین و ماوه‌یه‌كی زۆر بیكوتینه‌وه، ته‌نها ئه‌و كاته ده‌توانین چۆنمان ده‌وێت وای لێبكه‌ین، بۆ نمونه شمشێرێكی ده‌بانی لێ دروست بكه‌ین.
هه‌روه‌ها پێویسته مرۆڤی خودا په‌رستیش وابێت، واته به ئاگری سزا بسوتێت و دوچاری هه‌رچی زه‌بر و زۆری ئینسانیه بێت، تا دواجار ده‌بێته پیاوێكی خودا په‌رستی خاكی و شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بێت بچێته مه‌له‌كوتی یه‌زدانه‌وه.
سه‌رچاوه:
مصگفی الزین: الخقائق5 الروحیه الكبری-مختارات من راما كریشنا-دار النهار للنشر، بیروت- الگبعه الاولی، 1978
| بۆچوونه‌کان |
|



