
نوسینی/ جه‌بران خه‌لیل جه‌بران
وه‌رگێڕانی/ د. محمد احمد
چه‌ند بۆقێك له دارستانێكدا تێپه‌ڕ ده‌بوون كه له ناكاو دووان له‌وان كه‌وتنه چاڵێكی قوڵه‌وه. بۆقیله‌كانی دیكه له قه‌راغ چاڵه‌كه كۆ بوونه‌وه و كاتێك بینیان چاڵه‌كه چه‌نده قوڵه به دوو بۆقیله‌كه‌ی تریان وت كه ئیتر چاره‌یه‌ك نییه، ئێوه به‌م زوانه ده‌مرن. دوو بۆقیله‌كه گوێیان نه‌دایه ئه‌م قسانه و به ته‌واوی توانای خۆیان هه‌وڵیاندا تاكوو له چاڵه‌كه بێنه ده‌ره‌وه.
به‌ڵام بۆقه‌كانی تر به‌به‌رده‌وامی ده‌یانگوت كه چیتر هه‌وڵ مه‌ده‌ن، چونكه ناتوانن له چاڵه‌كه بێنه ده‌ره‌وه، ئێوه به‌م زووانه ده‌مرن. دواجار یه‌كێك له بۆقیله‌كان خۆی دایه ده‌ست وته‌كانی بۆقه‌كانی تر و ده‌ستی له هه‌وڵدان كێشایه‌وه. ئه‌و یه‌كسه‌ر فڕێدرایه ناو چاڵه‌كه‌وه و مرد.
به‌ڵام بۆقیله‌كه‌ی تر به هه‌موو توانای خۆی بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه له چاڵه‌كه هه‌وڵی ده‌دا. بۆقه‌كانی تر هاواریان ده‌كرد واز له كۆشش بهێنه، به‌ڵام ئه‌و به توانا و گڕوتینێكی زیاتره‌وه هه‌وڵی ده‌دا و دواجار له چاڵه‌كه هاته ده‌ره‌وه.
كاتێك له چاڵه‌كه هاته ده‌ره‌وه بۆقه‌كانی تر پرسیاریان لێ‌كرد: مه‌گه‌ر تۆ گوێت له قسه‌كانی ئێمه نه‌بوو؟
ده‌ركه‌وت بۆقیله‌كه كه‌ڕه. له‌ڕاستیدا ئه‌و به‌درێژایی كات وای ده‌زانی ئه‌وانی تر هانی ده‌ده‌ن بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له چاڵه‌كه.
| بۆچوونه‌کان |
|



