
له 1/8/1999 و یانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خش و ئاشق به یۆگا، یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی یۆگا له‌ژێر ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا) له كوردستان دامه‌زرا كه له ساڵی 2010 ناوه‌كه‌ی گۆردرا به (كۆمه‌ڵه‌ی یۆگا له كوردستان)و له‌و كاته‌وه تا ئێستا یه‌كه‌مین و ته‌نها كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و یاسایی یۆگایه له هه‌موو عێراق و كوردستاندا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و وتنه‌وه‌و پراكتیزه‌كردنی یۆگا.
هه‌ربۆیه به‌بۆنه‌ی یادی یانزه ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانه‌وه جوانترین پیرۆزبایی له هه‌موو لێپرسراوانی به‌شه‌كانی ئیداره و مامۆستایان و ئه‌ندامان و فێرخوازانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م دۆستان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌مساڵیش بتوانین له‌سه‌ر خزمه‌ته‌كانمان به‌رده‌وام بین و ببینه مینبه‌رێكی كراوه‌ی باش بۆ گه‌یاندنی یۆگا به هه‌وادارانی له كوردستان. داواش له تاقانه یار ده‌كه‌ین زیاتر هێزو ئاگایی خۆی تیاماندا بخاته كار بۆ خزمه‌تكردنی بیر و هۆش و جه‌سته و ده‌روونی ئه‌وانه‌ی ڕوو ده‌كه‌نه یۆگا و ده‌یانه‌وێت ئازاره‌كانی ژیانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و بگه‌نه شادومانی.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
كۆمه‌ڵه‌ی یۆگا له كودرستان
1/8/2010