Click on the slide!

چەند وتەیەكی پاراماهانسا ساتیاناندا ساراسڤاتی

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی عیرفانی

كتێبی/ ڕێگەی یۆگانوسینی/برزۆ قادریوەرگێڕانی/ هاوبیر كامەران، د.محمد احمد1. رێگەی من لەسەر رێگەی موڕادی مەعنەوی (شری شانكارا چاریا)ی ڕاگیرە ، كە ئاینی…

زیاتر...
Click on the slide!

گەمەی خەت

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> بابه‌تی فه‌لسه‌فی

نوسینی/ هاوبیر كامەران حمە امینكاتێ بەسەر زەویدا ئەڕۆیت و لە كوردستانەوە ئەچیتە عەرەبستان، لە ئیرانەوە ئەچیتە توركیا و لە توركیاوە…

زیاتر...
Click on the slide!

كايفاليا ئوبانيشاد

به‌شه‌کان به‌شه‌کان>بابه‌تی ده‌روونی> نوێترین بابه‌ته‌کان

پەیوەندی لە دیدی (ئۆشۆ)وە

برزو قادری (سوامی مادهاڤاناندا) و/ د. محمد احمدپ/ هاوبیر كامەرانئوپانیشادەكان    ئوپانیشادەكان كۆمەڵێك لە ئامۆژگاری و ڕاهێنانی فەلسەفی و عیرفانی بینەران…

زیاتر...

نوێترین بابه‌ت

ئه‌وانه‌ی خوا له‌ناو دڵیاندا ده‌دۆزنه‌وه‌ له‌ په‌رستگاكانیشدا ده‌یدۆزنه‌وه‌،

وه‌لی ئه‌وانه‌ی له‌ ناو دڵًیاندا په‌ی به‌ یه‌زدان نابه‌ن ،

نه‌ له‌ شوێنی په‌رستندا و نه‌ له‌ هیچ جێگه‌یه‌كی تردا نایدۆزنه‌وه‌.

Ramakrishna

سه‌ره‌تا یۆگا كوندالینی یۆگا

كوندالینی یۆگا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن پ‌د‌ف

لایا یۆگا یان كوندالینی یۆگا یەكێكە لەچوار بەشەكەی ماهایۆگا. ماهایۆگا یۆگای گەورەیە كە هەر چوار بەشی هاتایۆگاو و راجایۆگا و مانترایۆگا و لایایۆگا كۆدەكاتەوە. لایایۆگا یەكێكە لەكۆنترین بەشەكانی یۆگا كە پێش هاتنی ئاریەكان بۆ هیند لە دۆڵی سند پراكتیزە كراوە لەژێر ناوی تانترادا، هەربۆیە ئێمە باس لەنیزامی كوندالینی دەكەین كە تانترا لەڕێگەی لایایۆگاوە مەبەستەكەی خۆی پێ دەخاتە ڕوو  .
   تانترا(Tantra) لەدۆڵی سندو هیندی كۆندا یەكێك لەڕێگە (Darshana) گرنگەكانی ژیان بووە كەخەڵكی پەیڕەویان كردوەو كاریان لەسەر كردوە. مەبەستی تانترا ناساندنەوەی مرۆڤە بەخۆی . لە تانترادا مرۆڤ سەرەكی ترین بوونەو بە(جیهانی بچوك) ناوزەد دەكرێت لەكاتێكدا هەموو (بون) بەجیهانی گەورە ناودەبرێت و مرۆڤ وەك دەركەوتەی خودا ناوزەدكراوە كە دەتوانێ خۆی بناسێتەوە .
   كوندالینی یۆگا (Kundalini) كار لەسەر بەگەرخستنەوەی هێزە وەستاوەكانی نێو مرۆڤ  دەكات تا بتوانێت لەژیاندا هاوسەنگی بەدەست بهێنێتەوەو بەهۆی ئەو هاوسەنگیەشەوە بگاتە خودناسی و لەوێشەوە بە خواناسی و بزانێ كە خودو خودا یەك سەرچاوەو بنەڕەت و هەقیقەتن . هەرچەند لەتانترادا بەڕونی باسی خواوەند نەكراوە بەڵام یۆگیەكان تانترا لەبەر گەیشتن بەخواوەند ئەنجام دەدەن و سەرەنجامی خۆناسینیش بێ گومان خواناسینە .

 
    تانترا  پێی وایە  پاڕاماشیڤا سەرچاوەی هەموو بوونە . پاڕاماشیڤا كاتێك دەیەوێت دەربكەوێت لەڕێگەی (ئادی شاكتی) یەوە دەردەكەوێت . شیڤا خودایە وەك ئاگایی كەونی كەلەسەرو هەموو شتێكەوەیە و هێمایە بۆ هێزی نێرینەو وجودی ڕۆحی هەرە گەورە كە لە سانكهیادا بە پوروشا بەناوبانگە . ئادی شاكتی یان دایكە شاكتی دەركەوتەی هێزی مێینەیەو خودای هێز و وزەو بوون و دەركەوتەی وزەو مادەیە كەلە سانكهیادا بە پڕاكریتی ناودەبرێت . یەكبونی دووبارەی شیڤاو شاكتی مانای گەیشتنە بە سامادهی یان موكشا ، واتە سەرەنجامی یەكبوونی ئاگایی و هێز سەرەتای گەیشتنە بەبەرهەمی سادانا و ڕاهێنانە ڕۆحیەكانی تانترا كە ئازادبوونە لەهەموو سنورو هێڵ و چوارچێوە فكری و زهنی و ڕۆحیەكان و ئازادبوونە لە كاریگەری گۆناكان .
      وشەی تانترا بەمانای فراوانبوونی ئاگایی دێت و كۆتا پێشكەوتنی تانترا یەكبونی ئاگایی تاك و ئاگایی جیهانیە.  
     تانترا بڕوای بە دابەشكردنەكەی سانكهیادارشان هەیەو تەنها هەندێ زیادە دەخاتە سەر باسەكانی كاپیلا (Kapila)ی فەیلەسوفی ڕۆحانی، بەڵام هەمان (25)ڕەگەزەكەی سانكهیا وەرگیراون وكاریان لەسەر دەكرێت. ئەوانەی كوندالینی دەخوێنن و كاری پێدەكەن دەبێت سەرەتا ئاگاداریەكی زۆر باشیان لە سانكهیا هەبێت و مرۆڤیان بەوردی تاووتوێ كردبێت، ئەوجا دەتوانن سیستمەكانی نێو مرۆڤ دەرك بكەن، بەكورتی وەك شری سوامی مادهاڤاناندا دەڵێت: " هەركەسێك بیەوێت فەلسەفەی یۆگا بەڕاستی تێبگات دەبێت دیدگای سانكهیا دەربارەی بوون و دروستبوون بزانێت" .    
   وشەی كوندا(Kunda) مانای دۆڵ دەگەیەنێت . لەكۆندا (كوندا) جێگەی سوتاندنی مردوەكان بووە ،  هەروا كوندالینیش شوێنی كۆبونەوەی وزەیە هەر بۆیە ئەم ناوەی بەسەردابڕاوە . پاشان كوندا بووە بەكوندال(Kundal)    كە مانای بازنە دەگەیەنێت و جێگەی كۆبونەوەی وزەی كوندالینیش لەسەر شێوازی بازنەییە.
    شاكتی لەمرۆڤدا بەدوو شێوە كار دەكات ، یەكەم وەك خودی ئەو هێزەی كە ئێمە ڕۆژانە لەخەوتن و خواردن و ڕۆشتن و بیركردنەوەدا بەكاری دەهێنین و دووەم وەك كوندالینی . كوندالینی واتە ماری نوستو كە مەبەست لەو هێزە نوستوە بەكارنەهێنراوەیە كە  ئێمە دەتوانین لەڕێگەی بڕینی مەقامە ڕۆحانیەكان و نزیكبوونەوە لە خوداوە بەدەستی بهێنین ، بڕینی ئەم مەقامانەش واتە پاككردنەوەی یەك بەیەكی ئەم چاكرایانە
بۆچوونه‌کان
بۆچوونی نوێ بنوسه‌
ناو:
پۆستی ئه‌لکترۆنی:
 
ناونیشان:
UBB كود:
[b] [i] [u] [url] [quote] [code] [img] 
 
 
:angry::0:confused::cheer:B):evil::silly::dry::lol::kiss::D:pinch:
:(:shock::X:side::):P:unsure::woohoo::huh::whistle:;):s
:!::?::idea::arrow:
 
تکایه‌ کۆدی دڵنیابوون بنوسه‌ له‌نێو خانه‌ی ته‌نیشتی.

!joomlacomment 4.0 Copyright (C) 2009 Compojoom.com . All rights reserved."

دواهەمین نوێکراوە ( پێنج شەممە, 28 کانونی دووەم 2010 15:24 )