كار‌و چالاكیه‌كانی كۆمەڵەی یۆگا لە كوردستان تا ئێستا
1. دابینكردنی شوێنی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵه و شوێنێكی گونجاو بۆ ڕاهێنانی فێرخوازانی به‌شه‌كان له سلێمانی له كوردستانی عیراق.
2. كردنه‌وه‌ی زیاتر له (45) خولی تایبه‌تی یۆگا و میدیته‌یشن بۆ هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی سه‌ره‌تایی و پێشكه‌وتو مامۆستایی له هه‌موو ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نه‌كان.
3. كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تی یۆگا له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ خوێندكارانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی و پێدانی بڕوانامه‌ی به‌شی به‌به‌شداربووان.
4. كردنه‌وه‌ی خولی یۆگا بۆ مامۆستا‌و ڕاگرانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی و فیزیا‌و كیمیا و وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی و پێدانی بروانامه‌ی به‌شی سه‌ره‌تایی یۆگا به‌به‌شداربووان.
5. كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تی بۆ ژنانی ڕۆژنامه‌ی (ژیانه‌وه‌ی) ژنان.

6. پێشكه‌شكردنی چوار نمایش له سلێمانی بۆ هه‌ندێ له ڕاهێنانه‌كانی یۆگا و ئه‌نجامدانی هه‌ندێ كاری سه‌رسورهێنه‌ری وه‌ك له ئاو و له‌خۆڵدا مانه‌وه‌و خواردنی شوشه، له‌به‌رواری (30/9/1999) و (25/2/2002) و (23/9/2002) و (10/10/2004) .
7. پێشكه‌شكردنی چه‌ند كۆڕ و سیمینارێكی یۆگا له‌لایه‌ن هاوبیر كامه‌رانه‌وه كه هه‌ندێك له‌وانه: (یۆگا و ڕێگه‌یه‌ك بۆ ژیان) له كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و له دو ڕۆژدا. (یۆگا فه‌لسه‌فه‌ی خۆناسین) له هۆڵی كتیبخانه‌ی گشتی. (یۆگا و ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی) له هۆڵی سلێمانی به‌رواری 2/10/2005. (یۆگا..ڕازی خۆشه‌ویستی) له هۆڵی (پالاس) بۆ زانكۆی كۆیه له‌به‌رواری 2/4/2006. هه‌روه‌ها كۆری (یۆگا و جوانبینی) له هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی له مانگی 4/2006 . و (یۆگا رێگه‌یه‌ك بۆ خۆناسین) له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
8. به‌ستنی كۆرێك له‌به‌رواری 24/5/2006 له‌ژێر ناوی (فه‌لسه‌فه‌ی یۆگاو ڕێگه‌یه‌ك بۆ خۆناسین) كه له‌لایه‌ن به‌سیل كه‌تۆمێریسه‌وه وترایه‌وه له هۆڵی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد له سلێمانی.
9. ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی زیاد له (45) به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له ته‌له‌فزیۆنه ناوخۆیی و فه‌زاییه‌كان كه ده‌رباره‌ی یۆگا و ته‌ركیز و میدیته‌یشن و خواردنی ڕوه‌كی ده‌دوان.
10. به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی بڵاوكردنه‌وه یۆگا له قوتابخانه دواناوه‌ندیه‌كانی شاری سلێمانی كه پێكده‌هات له قسه‌كردن له‌سه‌ر یۆگا و ئاشتی جیهانی له خوێندنگه دواناوه‌ندیه‌كاندا له ژێر دروشمی (مرۆڤ شایه‌نی هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌كه) و بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌ی تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه.

11. وه‌رگیرانی كتێبی پیرۆزی (ڕیگ ڤیدا) له‌لایه‌ن دكتۆر ئاری ئه‌نور، دكتۆره نیگا حسێن رحیم، دكتۆره سایه حسن مسته‌فا، دكتۆره كۆزارا حمه رشید نادر.
12. وه‌رگێڕانی كتێبی پیرۆزی هاتایۆگا پرادیپیكا له‌لایه‌ن هاوبیر كامه‌رانه‌وه.
13. چاپكردنی كتێبی (خاچ و گه‌یشتن به خواوه‌ند له فه‌لسه‌فه‌ی یۆگادا)، (یۆگا دارشان)، (ئه‌و له نیگاهێكدا)، (ئارامی له‌رێگه‌ی یۆگاوه) و (زانست و فه‌لسه‌فه ڤیداییه‌كان) له‌لایه‌ن هاوبیر كامه‌رانه‌وه.
14. وه‌رگێرانی كتێبی (په‌یوه‌ندی) له‌لایه‌ن دكتۆر محمد احمد .
15. چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی (گۆڤاری یۆگا) به زمانی كوردی كه‌یه‌كه‌م گۆڤاره له عێراق و كوردستاندا ده‌رباره‌ی یۆگ بدوێت.
16. كۆمه‌ڵه خاوه‌نی به‌شداریه‌كی به‌رچاوه له گۆڤار و ڕۆژنامه و سایته‌كاندا به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و نوسینی تایبه‌ت له سه‌ر یۆگا، به تایبه‌ت له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی وه‌ك (زانستی سه‌رده‌م، هاوڵاتی، ژیانه‌وه، ڕاسان، ئاڵای ئازادی، ستادیۆم ، كوردستانی نوێ، داهێنان، پێگه، نم نم، سایتی ده‌رووناسی و شه‌قڵاوه پۆست و وه‌رزشی ده‌روونی ) و هتد....
10. به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆژه‌ی ڕواندنی نزیكه‌ی 1000 نه‌مام له باخچه‌كانی شاری سلێمانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پاككردنه‌وه‌ی هه‌واو زیادكردنی سه‌وزی.
11. به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆژه‌ی كڕینی قه‌مسه‌ڵه و بلوس و پێڵاو‌و له‌ساڵی 2007 بۆ نزیكه‌ی 1000 منداڵی هه‌ژاری گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی شاری سلێمانی و دابه‌شكردنی له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌و مامۆستایانی قوتابخانه‌كانه‌وه.
12. دیسان له‌ساڵی 2009 كرینی زیاتر له 1000 بلوس و پێڵاو بۆ منداڵه هه‌ژاره‌كانی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی شاری سلێمانی.
13. دامه‌زراندنی ماڵپه‌رێكی یۆگا.
14. ئه‌نجامدانی 9 ساتسه‌نگی (كۆبونه‌وه‌ی رۆحی فراوان) بۆ ئه‌ندامان له كون\ده‌كانی كوردستان .
15. بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌زاران نامیلكه‌و پۆسته‌ر له كۆڕ و بۆنه و یاده‌كانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌دا له سلێمانی و به‌غداد و كه‌ركوك و چه‌ندان ناوچه‌ی دیكه.
| بۆچوونه‌کان |
|
Powered by !JoomlaComment 4.0alpha3



