زۆربه‌ی كات به‌مانای "پابه‌ندبوون به‌رێك و پێكی" و "خۆراگری" و ته‌نانه‌ت "یاساكانی ژیان" ماناكراوه. به‌ڵام له‌زمانی سانسكرێتیدا یاما به‌مانای "خستنه ژێرده‌سه‌ڵات" و "رێك و پێككردن و زه‌بت كردن" به‌كارهێنراوه.
له یۆگاسوترای2/3 داهاتوه كه ئه‌م یاسایانه جیهانین و به‌پێ زه‌مه‌ن و ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌چ سه‌ده‌یه‌ك و چ سالێكدا ده‌ژین ، هه‌روه‌ها به‌پێی شوێن واته ئێمه له‌چ شوێنیك و چ وڵاتێك نیشته‌جێین ، یاخود به‌پێی بارودۆخی ژیان و ئایین ئه‌م یاسایانه ناگۆرێن.
یاما پێنج یاسای گه‌وره‌و گشتی له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌مانه‌ن:
1. بێ ئازاری .
2. راستی و راست بێژی.
3. ده‌ست پاكی و ده‌ست درێژنه‌كردن بۆ مافی كه‌س.
4. داوێن پاكی و كۆنترۆڵی جنس .
5. كۆنه‌كردنه‌وه‌ی ماڵی دونیا و په‌یوه‌ست نه‌بوون پێیه‌وه.
ئه‌م یاسایانه به ته‌واوی یاسای ده‌روونین، به‌ڵام له‌ناوئه‌م هه‌شت پله‌یه‌دا گرنگیه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه. چونكه ئێمه ده‌توانین ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م یاسا ناوه‌كیانه له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆماندا ببینین و له ئه‌نجامدانیان دڵنیابین . له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاساگه‌لانه له یاسا‌و پله‌كانی دواتر ئاسانتره. پله‌كانی دواتر تابه‌ره‌وپێشه‌وه برۆین زیاتر تایبه‌تمه‌ندتر ده‌بن.
بۆ نزیك بوونه‌وه له سروشتی ساتڤیك و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ره‌وشته مه‌زنانه له‌ئێمه‌دا پێویسته له‌ژێر تیشكی ئامۆژگاریه‌كانی "گورو" یاخود پیرو مامۆستای یۆگا ، ده‌ركی ته‌واوی هه‌ر كام له‌م خراپی و ناله‌باریانه بكه‌ین كه له‌خۆماندا شكیان ده‌به‌ین.
له‌راستیدا هۆكاری ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌كان چین ؟ هۆكاری دروستی و نادروستیه‌كان چین ؟ هۆكاری حه‌زه‌كان و په‌یوه‌ست بوونه‌كان چین ؟
فه‌لسه‌فه‌و بیروباوه‌ری یۆگا ده‌ڵێت ڕه‌گ و بناغه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌مانه "نه‌زانی"یه1 . نه‌زانی جیانه‌كردنه‌وه‌ی "خودی راسته‌قینه"یه له "خودی خه‌یاڵی" . هه‌ركامێك له ئێمه به‌پێی جۆری په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیروباوه‌رو فكری سنوردار، سێبه‌رێكی پڕگومان له هه‌قیقه‌تی بوونی خۆمان وه‌كو خودی راسته‌قینه‌ی خۆمان هه‌ڵبژاردوه‌و پارێزگاری لێده‌كه‌ین . ئه‌وه‌ی كه‌له یۆگادا وه‌كو (عزت النفس) ده‌یناسین، له‌راستیدا راگرتنی تازه‌یی رۆحه‌و ده‌رفه‌تی گوێ پێدان به‌ده‌نگه راسته‌قینه‌كانی خوده كه له‌لایه‌ن خودی راسته‌قینه‌وه‌دێت و دواتر په‌یره‌وكردنیانه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی خه‌یاڵی پاڵی داوه‌به ته‌ختی(ئاتمه‌ن-خودی هه‌قیقی)2 ، عزت النفس جێگه‌ی خۆیداوه به‌خۆپه‌سه‌ندی. ئاتمان یاخود رۆحی كه‌ونی مه‌ودای هاوبه‌ش بوونه له‌نێوان بونه‌وه‌ره‌كاندا، كه‌سێك كه بینه‌ری ئاتمانه هه‌رگیز دوچاری خۆپه‌سه‌ندی و لوت به‌رزی نابێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر روانینی خۆمان چڕ بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر(جیڤا) واته وه‌همێكی سنوردار له‌وجودی خۆمان ، ئه‌وكات ناتوانین شوكرانه‌بژێری ئه‌و رۆحه پیرۆزه‌بین كه‌له دڵی هه‌مو بونه‌وه‌رێكدا بوونی هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه گرنگی بده‌ینه ناكۆكیه‌كان و ناحه‌زیه‌كان و دژایه‌تیه‌كان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت بڵێین یاساكانی یاما ئه‌و یاسا ره‌وشتیانه نیه كه له‌نێوان خه‌ڵكدا باوه. له ڕاستیدا یاما جۆرێك خۆلێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ به ئاگابوون له كرداره نادروسته‌كان و ئازادكردنی ئه‌و وزه‌یه كه‌له چوارچێوه نادروسته‌كانی فكردا جێگیربوون كه ده‌بنه هۆی به‌جوڵه هێنانی وزه‌و ئازادكردنی فكر . ویست و ئاره‌زوكردنی نه‌ریت و ره‌وێڵی یۆگیانه وه‌كو به‌ڵێن دانه بۆ ده‌ست پێكردنی سه‌فه‌رێكی درێژخایه‌ن و بێ كۆتایی به‌ره‌و روناكی و رۆشنایی . له‌هه‌ر سه‌فه‌رێكدا به‌تایبه‌ت كاتێك كه بزانین ئه‌م سه‌فه‌ره كۆتایی پێنایه‌ت ، پێویسته سه‌ره‌تا قه‌رزی خۆمان بده‌ینه‌وه هه‌رشتێك كه له خه‌ڵكه‌وه لای ئێمه به‌جێماوه بیگه‌رێنینه‌وه. كه‌واته یاما هه‌مان دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌و دوره‌په‌رێزبونه له راگرتنی ماڵی خه‌ڵكی. رۆحی یاما به‌ئێمه ده‌ڵێت له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌فه‌ره بێ گه‌رانه‌وه‌یه‌دا ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و وزه‌یه‌ی كه‌به‌هۆی نه‌زانی له‌په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئێمه‌دا هه‌مبار كراوه ئازادبكرێت. مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێره‌دا به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی زهنی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و دونیای ده‌وروبه‌رماندا.
كاتێك ئێمه نه‌زانین ئه‌م دونیایه له‌گه‌ڕان و رۆشتندایه‌به به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه ده‌به‌سترێینه‌وه و بۆ پاراستنیان په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر هه‌مو جۆره فرت و فێلێكی زهنی و ته‌نانه‌ت توره‌یی و ئاڵۆزیش . هه‌ركاتێك بزانین ئه‌م دونیایه له رۆشتندایه‌و ناتوانین به‌ئازارگه‌یاندن به‌خه‌ڵك شادی و ئارامی به‌ده‌ست بهێنین( چونكه ئێمه به‌قوڵی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه) واز له‌م چوارچێوه نادروستانه ده‌هێنین.
بۆ نمونه وادانێین كه ئێوه كه‌سێكتان خۆش ده‌وێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه كه خۆشه‌ویسته‌كه‌تان له‌كیس بچێت، به درۆ خۆتان لای ئه‌و باشتر نیشان ده‌ده‌ن ، به‌ره به‌ره پێوه‌ی په‌یوه‌ست ده‌بن و ئاسوده‌یی خۆتان لای ئه‌و ده‌بیننه‌وه‌و ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن كه‌له‌م دونیایه‌دا هه‌مو شتێك له گۆران و رۆشتن دایه . له‌م روه‌وه ئێوه له چوارچێوه‌یه‌كی بچوكدا خۆتان سنوردار كردوه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه. به‌م شێوه‌یه‌ش وزه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئێوه لای ئه‌و كه‌سه‌یه‌و ئه‌و ده‌توانێت به ساده‌یی ئێوه بشێوێنێت. له یۆگادا وتراوه ده‌بێت قه‌رز بده‌ینه‌وه ، واته وزه‌ی خۆمان له نێوان ده‌ركه‌وته‌كان و دیارده‌كانی جیهاندا له‌وچوو كۆبكه‌ینه‌وه ،چونكه بۆ گه‌یشتن به مه‌نزڵی دواتر پێویستی زۆرمان به‌وزه‌و تواناكانمان هه‌یه.

-------------------
1 - Avidya
2- Atman
2- Atman
| بۆچوونه‌کان |
|
Powered by !JoomlaComment 4.0alpha3