نیاما
نیاما به‌مانای ئه‌ركی سه‌رشان و داواكاری تاكه‌كه‌سی و یاساكانی ژیان مانا‌و پێناسه كراوه.
دوای ئاگایی په‌یداكردن و ئه‌نجامدانی یاساكانی یاما كه ده‌بێته هۆی كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌ی په‌رش و بڵاوو كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه جیاوازانه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌ده‌وروبه‌ر و دیارده دنیاییه‌كان هه‌مانه (وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ته‌كلیفی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ڕوون بكه‌ینه‌وه)، دواتر پێویست ده‌كات ته‌كلیفی خۆمان له‌گه‌ڵ خۆماندا ڕوون بكه‌ینه‌وه. یاساكانی یاما به‌پێی كرده‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو كه‌سانی ده‌وروبه‌رماندا واتا په‌یدا ده‌كات. ئازارگه‌یاندن یاخود بێ‌ئازاری ، هه‌رچه‌ند بناغه‌ی له ناوه‌رۆكی مرۆڤدا هه‌یه به‌ڵام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رباره‌ی به كه‌سانی ده‌وروبه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌درێژایی ئامۆژگاریه‌كانی نیامادا، ئاگایی و شه‌پۆله‌كانی زهن چڕتر ده‌بنه‌وه‌و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كرده‌وه‌ی یۆگی له‌ته‌نهایی خۆی و په‌یره‌وكردنی رێك و پێكی كه‌سێتی چڕده‌بێته‌وه . هه‌روه‌ها پێشتر باسمان كرد كه‌ئه‌م رێگه‌یه وه‌كو سه‌فه‌رێك وایه، به‌م پێیه یاما وه‌كو ماڵئاوایی كردن و دانه‌وه‌ی قه‌رزو قۆڵه‌یه به‌دۆستان و ده‌وروبه‌رمان، نیاماش كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و ئاماده‌كردنی پێداویستیه‌كان و جانتاكه‌مانه. نیاما تایبه‌تمه‌ندتره. یاساكانی نیاما به‌پێی ئامۆژگاریه‌كانی یۆگاسوترا (32/2) پێكدێت له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1.پاك و خاوێنی
2.رازی بوون.
3.ریازه‌ت و خاوێن كردنه‌وه‌ی نه‌فس.
4.خۆخوێندنه‌وه.
5.ته‌سلیم بوون به خواوه‌ند.
ئه‌م یاسایانه په‌یوه‌ندی قوڵیان به‌یاساكانی پێشتر واته یاماوه هه‌یه. هه‌ركاتێك دڵ و ناوه‌رۆكی خۆمان له ترس و نیگه‌رانی و خۆپه‌سه‌ندی پاك بكه‌ینه‌وه خۆمان له به‌راوردكردن رزگار بكه‌ین و بگه‌ینه پله‌ی رازی بوونی ته‌واو به‌و شتانه‌ی هه‌مانه، به‌ره‌به‌ره ده‌توانین ئاگایی له‌سه‌ر هه‌سته قوڵه‌كانی خۆمان په‌یدابكه‌ین و ناسكتریان بكه‌ینه‌وه . هه‌روه‌ها به‌هێزی پاككردنه‌وه‌و چاودێری ناوه‌كی ، نه‌رم و نیانی و وجودی خۆمان زیاتر بكه‌ین ، كه ئه‌وه خۆی پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌كۆی په‌یوه‌ندیه‌كان و بارودۆخ و هه‌سته‌كانمان. وه له‌كۆتایدا به‌ئاگایی په‌یداكردن له‌هێزی مه‌زنتر و رێنیشانده‌ر له‌بوونداو هوشیاربوون به‌ده‌نگه‌كانی ئه‌و . یاساكانی نیاما كه‌بنه‌ماكانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی یاما دارێژراوه به‌كه‌ماڵ ده‌گات .

| بۆچوونه‌کان |
|
Powered by !JoomlaComment 4.0alpha3