جه‌سته هه‌ڵگری زهنه‌و شتێكی پێویسته بۆ ڕه‌وێڵی فكری . ده‌بێت ته‌ندروستی جه‌سته رابگیرێت و تواناكانی كۆنترۆڵ بكرێت. شیاوی باسه كه ئه‌و ته‌كنیكه جیاواز‌و جۆراوجۆرانه‌ی كه له میتۆدی هاتایۆگادا ئه‌نجام ده‌درێت و به (هاتائاسانا) به‌ناوبانگن، واتایێكی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاسانا وه‌كو سێهه‌مین پله‌ی رێگه‌ی یۆگادا.
هاتائاسانا ته‌كنیكاتی گونجاون له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ئاناتۆمیكی له‌شی مرۆڤ كه ده‌بنه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی كوالێتی ژیان .
ئه‌نجامدانی دروست و ته‌واوی ئه‌م ته‌كنیكانه ده‌بێته هۆی خۆراگری، هێز،كشاندن، ته‌ندروستی و باڵانسی ئاناتۆمیكی له‌ش .
ئه‌گه‌ر یۆگی چ له رێگه‌ی زانستی هاتائاسانا یاخود له رێگه‌یه‌كی تره‌وه بتوانێت به‌م ئامانجانه بگات، ئه‌وا ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌و له‌گه‌ڵ راگرتنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌بارودۆخێكی جه‌سته‌یی دا به‌بێ جوڵه بمێنێته‌وه . به‌و حاڵه‌ته ده‌وترێت (راجائاسانا) یاخود (جایا ئاسانا) . مه‌به‌ست له‌سێهه‌مین قۆناغی رێگه‌ی یۆگا ئه‌م راجائاسانایه‌یه. مانه‌وه له بارودۆخی (چاودێری) بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ راگرتنی ئارامی، ته‌نها كاتێك شیاوه كه گرژبونه زیاده‌كان له جه‌سته‌دا نه‌مابێت و به‌رابه‌ری و باڵانس له هه‌مو چواربه‌ندی جه‌سته و هارمۆنی له وزه‌كانی جه‌سته‌دا به‌دی هاتبێت. گه‌یشتن به‌م قۆناغه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه له‌م قۆناغه‌دا ئاگایی ڕوده‌كاته سه‌روی جه‌سته‌ی مادی واته مه‌ودای وزه .
مانه‌وه‌ی له‌ش له بارودۆخێكی جێگیر ده‌بێته هۆی ده‌رچون و رزگاربونی ئاگایی له‌سه‌ر له‌ش و رۆشتنی به‌ره‌و هێزه زه‌ریفه‌كان و وزه‌ی پڕانا.
كه‌واته ئاسانا پێكدێت له كۆمه‌لێك جوڵه‌ی جۆراو جۆری جه‌سته‌یی، ئه‌م جوڵانه به‌ئیلهام وه‌رگرتن له ئاژه‌ڵ و ڕوشت و پێكهاته‌ی ئاناتۆمی جه‌سته‌یی مرۆڤ وه‌رگیراون. به‌ئه‌نجامدانی رێك و پێكی ئه‌م ته‌كنیكانه مه‌ودای جوڵه‌ی جومگه‌كان زیاتر ده‌بێت و ده‌بێته هۆی رزگاركردنی ئه‌و ژه‌هرانه‌ی كه‌له كۆتایی جومگه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌روه‌ها لاری و نارێكی حه‌وز باش ده‌بێت و له ئاكامی ئه‌م به‌رامبه‌ری و دۆستایه‌تیه‌ی كه له حه‌وزدا دروست ده‌بێت ، نارێكی كۆڵه‌كه‌ی بربره‌كانی پشت و ته‌وه‌ره‌ی شانه‌كان باش ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه ئه‌و وزه‌یه كه‌له جه‌ریانی راهێنانه‌كانی شاتكارمادا ئازاد ده‌بێت، ده‌توانێت به ئاسانی له ته‌واوی سیستمه‌كه‌دا هه‌ڵسورێت و هه‌ستی هارمۆنی و له‌ش ساغی و شادی و ره‌وتی وزه له‌یۆگی دا زیندو بكاته‌وه. به‌م شێوه‌یه هۆشیاری یۆگی له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئه‌م وزه ئازادكراوانه كۆده‌بێته‌وه‌و په‌روه‌رده ده‌كرێت. یۆگی به‌ره‌به‌ره ده‌توانی له‌ماوه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ر ته‌كنیكێكدا زانیاری و ئاگایی له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌و پرانایه به‌ده‌ست بهێنێت كه له‌هه‌مو سیستمی له‌ش دا له هاتوچۆدایه.
تەكنیكی ئارامی و حەوانەوە
شاڤاسانا(Shavasana)
ئەم ڕاهێنانە دەتوانێت یارمەتیەكی زۆر باشی ئارام بونەوەی تۆ بدات و هێزی كەهرۆموگناتیسی نێرڤەكانت واتە هیزی دەمارەكانی لەشی تۆ هاوسەنگ بكاتەوە. ئەم ڕاهێنانە لە زۆرینەی نەخۆشخانە ئەمریكیەكاندا بەكاردەهێنرێت و لە زۆرینەی ڕێگەچارە دەروونیەكانی ئەوروپاشدا ئەم ڕاهێنانەم بینیوە كەلە پێناو هێمن كردنەوەی گرژبوون و هەلچوونە عەسەبیەكاندا بەكارهاتوون.
لەسەر پشت پاڵ بكەوەو دەستەكانت ڕویان لە ئاسمان بێت و پشتت رێك بێت.
بەهێمنی دەست و قاچەكانت بڵاوبكەرەوە بەشێوەیەك كەلەشت تەواو خاو ئارام بێت.
نابێت لەم بارەدا هیچ ماسولكەیەكی گرژ لەلەش و پشتدا بوونی هەبێت، لەشت تەواو تەواو خاو‌و شل بێت.
لەگەڵ وتنی وشەی (ئوم ـ OM)دا بەهێمنی و بە دەنگێكی ساف و ئارام هەردوو چاو دابخە و تا كۆتایی ڕاهێنانەكە نابێت هیچ شوێنێك لەلەشتدا بجوڵێت (باشترە بۆ وتنی (ئوم)ەكە پیتی واوەكە درێژ بكەیتەوە بەم شێوەیە ئوووووووووم ).
ناوی ئەم ڕاهێنانە لە چیرۆكە سانسكرێتیەكاندا (مریتاسانا-Mritasana)یە كە بەمانای تەكنیكی مردوو دێت، واتە دەبێت لەشت وەك لەشی مردویەك بێ جوڵە و خاو بێت.

ئێستا ماوەی پێنج خولەك بەو شێوەیە بمێنەرەوەو پاشان هەر بە چاوی داخراوەوە بێ ئەوەی زۆر لە خۆت بكەیت هەناسەیەكی قوڵ بە لوت هەڵبمژەو بە هێمنیش بیدەرەوە, لەگەڵ دانەوەی هەناسەكەدا هەست بكە هەرچی گرفت و ناڕەحەتی و ئازار‌و فشار هەیە لەگەڵ هەواكەدا لە بنی پێوە دەچێتە دەرەوەو تۆش پاك دەبیتەوە، لێرە بەدواوە مێشكت ساف بكەو هەوڵ بدە بیرنەكەیتەوە. ئەگەر هەر نەتتوانی بیر نەكەیتەوە و قسەو یادەوەری كۆن و ڕۆژانە هاتنەوە بەر چاوت وازیان لێ بێنەو دانە دانە لەبیردا لایان بەرە، واتە هەر بیرێك هات تۆ خۆتی پێوە سەرقاڵ مەكە. ماوەی پێنج خولەك لەو شیوەیەدا بێ جوڵە بمێنەرەوەو پاشان هەناسەیەكی قوڵی هێمنی دیكە لە ڕێگەی لوتەوە بدە و كەمێك لەش بجوڵێنە و بكەوەرە سەرلای ڕاستی لەش و چوار مشقی دابنیشە و ماوەی(10) چركە بمێنەرەوە و پاشان چاو بكەرەوەو هەستە سەر پێ.
ئەم ڕاهێنانە دوا بەدوای (ئاسانا_ تەكنیكی جەستەیی)ەكانی یۆگاو پێش یۆگاش گرنگ و پێویستە. هەوڵبدە هێندەی پێویستی خۆت ئارام بیت لەم تەكنیكەدا، نابێت زیاد لەڕادە بمێنیتەوە. ئەو كەسانەی كە لەشیان لە جۆری پیتایە نابێت كاتێكی زۆر لەم تەكنیكەدا بمێننەوە.
تەكنیكێك بۆ ئاسانكردنی هەرسی خۆراك
تەكنیكی هەوەرە بروسكە
ڤاجراسانا(Vajrasana)
لەسەر ئەژنۆ دانیشە ئەژنۆكانت جوت بكەو دەست لەسەر ئەژنۆ دابنێ و چاو دابخە. سەروپشتت ڕێك بێت و ماوەی (5ـ10) خولەك بمێنەرەوە. ئەمە هەموو ڕاهێنانەكەیە.

ڤاجراسانا تایبەتە بە زهنی هیلاك و لەشی هیلاك، هەروەها دەرمانی برینی گەدەیە (قورحەی مەعیدە) و لە پاش نان خواردن ڕاستەوخۆ دانیشتن لەم بارەدا یارمەتی هەرسكردنی زۆری خۆراك دەدات.
تەكنیكی نوشتانەوەی لەش
پاسچی موتاناسانا(Paschimottanasana)
مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت لەڕێگەی پاسچی مۆتاناسانا و ڕاهێنانگەلی هاوشێوەی ئەوەوە هێزێكی زۆری جەستەیی بەدەست بهێنێتەوە، چونكە ئارامی تەواوی دەداتێ. ئەم تەكنیكە لە (هاتایۆگا پڕادیپیكا_ Hathatoga pradipika) ی سوامی (سڤات ماراما) دا كە باشترین سەرچاوەی هاتایۆگایە لەبەردەستی ئێمەو هەموو یۆگیەكانی جیهانیشدا بێت، بە باشترین تەكنیكی یۆگا ناوزەدكراوە.
شێوازی ڕاهێنانەكە:
لەسەر پشت پاڵبكەوەو قاچەكان جوت بكەو دەست لەملاو لای لەشەوە درێژ بكە و ئارام بە. بە هێمنی لەگەڵ هەناسە هەڵمژینێكدا (لە ڕێگەی لوتەوە) هەردو دەست بە هێمنی و بەڕێكی بەرە بۆ پشتەوەی لەش تا لەسەر زەوی دادەنرێن .

ماوەی (30) چركە بمێنەرەوە.ئەگەر بكرێت قاچەكانت مەنوشتێنەرەوە تا تەكنیكەكە بە باشترین شێوە بچێت بەرێوە.پاشان بە هێمنی وەرەوە باری ئاسایی خۆت و خەیاڵ بخەرەسەر ماسولكەو بڕبڕەكانی پشت و بڕوانە كە چۆن ئاسودە دەبن.
هەندێ لە یۆگیەكان لە كاتی ئەنجامدانی ئەم تەكنیكەدا مانترای تایبەتی دەڵێنەوە كە ناگونجێت ئەم مانترایانە لێرەدا باس بكرێت، چونكە لەوانەیە زیان بەخش بن بۆ ئەو كەسانەی لە پلەی گونجاو‌دا نین .
سودەكانی ئەم راهێنانە:
ئەم ڕاهێنانە دەبێتە هۆی بەهێزكردن و نەهێشتنی ئازاری گورچیلەكان، هەروەها دەبێتە هۆی توانەوەی بەردی گورچیلە. ڕیخۆڵەكان وگەدە بەهێزدەكات و وا دەكات بەئاسانی بتوانن خۆراك هەرس بكەن و ماددە بەسودەكان بمژن. پاسچی موتاناسانا پێشی دەوترێت (برەهمە چاریەسانا-Brahma charya sana) واتە ڕاهێنانی خۆگرتنەوە لە جنس. ئەم ڕاهێنانە وادەكات مرۆڤـ بتوانێت كۆنترۆڵی جنس و ئەفكاری جنسی بكات و وزەی (مەنی) بەكار بێنێت بۆ هێزی كار لەلەش و فكردا. پاسچی موتاناسانا دەبێتە هۆی كشاندنی ماسولكەكانی پێشەوەی لەش و بەمەش ئارامی دەدات بەهەموو لەش و بڕبڕەكانی پشتیش بەهێز دەكات. ناوی ئەم ڕاهێنانە لە (هاتایۆگا پڕادیپیكا) ی (سوامی سڤات ماراما)دا بە (پاسچی ماتاناسانا) هاتووە. ئەم تەكنیكە دەتوانێت یارمەتیەكی زۆری ئارامبونەوەی لەش و دەروون بدات و دەتوانێت تەركیزێكی قوڵت بۆ كۆبكاتەوە.
| بۆچوونه‌کان |
|

ئاسانا

