باندها:
باندها واته قفڵ ، له زانستی هاتایۆگادا باس له چوار قفڵ كراوه :
1. قفڵ له ناوچه‌ی قورگ (قفڵی چه‌ناگه) Jalandha Bandha

2. قفڵ له ناوچه‌ی سك .Udyana Bandha
3. قفڵ له ناوچه‌ی سمته‌كان.Moola Bandha
4. قفڵی تێكه‌ڵ كه‌له به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامدانی دوو یان سێ له‌م قفڵانه‌ی سه‌ره‌وه دروست ده‌بێت .

Maha Bandha
مه‌به‌ست له هونه‌ری باندها كۆكردنه‌وه‌و چركردنه‌وه‌ی وزه‌ی پرانایه له هه‌ندێك شوێنی تایبه‌تدا ، ناوه‌ندكردن و قفڵ كردنی وزه له‌و شوێنه تایبه‌تانه‌ی كه به‌ربه‌سته‌كانی وزه‌ی پرانیك له‌وێدا جێگر بوون ، یارمه‌تی ده‌ره بۆ به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ره‌وتی وزه‌و یۆگی ده‌گه‌یه‌نێته مه‌ودایه‌كی مه‌زنتر له ده‌ركی وزه.
پێویست ده‌كات بڵیین كه فه‌لسه‌فه‌ی یۆگا و تانترا قسه له‌سه‌ر سێ به‌ربه‌ند و رێگری وزه ده‌كات ، بره‌هما گراندی ، ڤیشنو گراندی، رودرا گراندی . هه‌ركامێك له‌قفڵه یۆگاییه‌كان كارده‌كاته سه‌ر یه‌كێك له‌م سێ به‌ربه‌نده‌ی وزه.
گوتراوه كه بره‌هماگراندی له جه‌سته‌ی پرانیك و له ناوه‌راستی له‌ش واته شوێنی نزیك سمه‌ته‌كان جێگیره و په‌یوه‌ندی هه‌یه به بارودۆخی سستی و ته‌مبه‌ڵی یه‌وه. ڤیشنوگراندی له‌سه‌روی دیافراگمه‌وه جێگیره و په‌یوه‌سته به هه‌ست و سۆزه‌وه . سێهه‌مین به‌ربه‌ندی وزه‌ش به‌باوه‌ری هه‌ندێك له ناوچه‌ی نێوان برۆكاندایه‌و په‌یوه‌سته به ئه‌زمونگه‌لی مه‌عنه‌ویه‌وه. واته ئه‌گه‌ر ئه‌م قفڵانه ئازاد نه‌كرێن به دوای یه‌كدا كه‌سه‌كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به په‌یوه‌ندیه مادیه‌كان ، هه‌ست و سۆزه‌كان و حه‌ز بۆ كۆنترۆڵی شه‌پۆل و ئه‌زمونگه‌لی مه‌عنه‌وی . هه‌ركام له‌م قفڵانه رێگر ده‌بن له‌وه‌ی ره‌وتی وزه له كاناڵه رۆحیه‌كان و خولگه‌كانی وزه تێپه‌رێنێت و ببێته هۆی زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونگه‌لی ره‌سه‌نی مه‌عنه‌وی كه به‌تاڵه له هه‌مو جۆره خۆپه‌سه‌ندیه‌ك .

| بۆچوونه‌کان |
|
Powered by !JoomlaComment 4.0alpha3